بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی لیستی سائیروون و هادی عامری سه‌رۆكی لیستی فه‌تح ئاشكرا بوو.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پارله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی چاکسازی ڕایگەیاند: میكانزمێكی نوێ بۆ دیاری كردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ئاماده دەکرێت.
دوێنێ هادی عامری سه‌رۆكی لیستی فه‌تح سه‌ردانی موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی لیستی سائیروونی له نه‌جه‌فی كرد و له‌مباره‌وه حامد مووسه‌وی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی چاکسازی وتی: هه‌ر دوو سه‌ركرده جه‌ختیان له‌سه‌ر دوایین بۆچوونی ئایەتۆڵا عه‌لی سیستانی گه‌وره‌مه‌رجه‌عی شیعه‌كان كردۆته‌وه له‌باره‌ی سه‌رۆكی وه‌زیرانی داهاتووی عیراق.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره به سۆمه‌رییه نیووزی ڕاگه‌یاندووه کە سه‌در و عامری گفتوگۆیان سەبارەت بە دانان و ئاماده‌كردنی میكانزمێكی نوێ بۆ دیاری كردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق كردۆته‌وه و جه‌خیتان كردووه كه ده‌بێت ئه‌و كه‌سه سه‌رۆكی هه‌موو عێراقییه‌كان بێت نه‌ک سه‌رۆكی حزبێک یان پێكهاتهیێكی دیاریكراو.
ئەو زیادی کرد: له داهاتوویەكی زۆر نزیكدا هه‌ر دوو لیستی سائیروون و فه‌تح ڕێککه‌وتنی كۆتاییی نێوانیان ڕادهگهیێننن به مه‌به‌ستی ڕاگه‌یاندنی فڕاکسیۆنی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی و پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو.
Your Comment