بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتەرز، یاسادانەرانی ئەمریکی لە درێژەی هەڵوێستە دژە ئێرانییەکانی واشنتۆن بە دوای گەڵاڵەیەک بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ ئەوەی کە ناوی دزەی زۆری ئێران لە عێراق لە سەر دەنێن، دەگەڕێن.
مەجلیسی سێنای ئەمریکا بە ئەو گەڵاڵەوە جگە لە کارەکانی تر گەمارۆکانی پێوەندیدار بە تیرۆریزم دژی ئەو گروپانە کە لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن دەسەپێنێت. بە پێی ڕاگەیاندنی بڕێک لە ڕاوێژکارانی مەجلیسی سێنای ئەمریکا، ئەو گەڵاڵە بە بیانووی نیگەرانی لە ئەگەری هێرشی میلیشیا عێراقییەکان بۆ سەر شوێنە دیپلۆماتیکەکانی ئەمریکا لە عێراق خەریکە دەبەسترێت.
ئەو گەڵاڵەیە ئەرک دەخاتە سەر شانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تا لیستێک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق کە لە لایەن ئێرانەوە یارمەتی سەربازی و چەکداری دەدرێن پێک بهێنێت و بڵاوی بکاتەوە.
Your Comment