به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له بی بی سی، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا جارێکی دیکه له ئاماده‌یی خۆی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌واڵی دا.
ئه‌و دوای دیدار له‌گه‌ڵ ئه‌میری کوه‌یت باسی ئه‌گه‌ری دیدار له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی کردووه.
ڕۆحانی بڕیار وایه که بۆ به‌شداری کردن له کۆمکاری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانی ئه‌مریکا بکات.
ترامپ پێشتریش پاگه‌نده‌ی کرد بوو که ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ ئێران دیدار بکات، جارێکی دیکه‌ش وتی که ئه‌گه‌ر ئێرانییه‌کان بیانه‌وێت ئاماده‌ی دانوستانه.
ئه‌و هه‌روه‌ها پاگه‌نده‌ی کرد که ئێران له قه‌یران دایه و ته‌نیا له بیری ڕزگار کردنی خۆی وه‌ک یه‌ک وڵاته.
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانی خۆیدا هۆشداری دا گه‌ر له ئه‌دله‌ب کوشت و بڕ بکرێت وڵامی واشنتۆن توند ده‌بێت.
Your Comment