بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، هادی عامری سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر و سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح هۆشداری دایە نوێنەری ترامپ کە هەر دەوڵەتێک لە لایەن واشنتۆنەوە لە عێراقدا بێتە سەر کار، دوو مانگە هەڵدەوەشێتەوە.
ناوبراو سەبارەت بە دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی عێراق هۆشداری دا و وتی: ئەگەر پێداگر بن لە درێژەدان بە دەستێوەردانەکانیان، ئەو دەولەتەی لە لایەن ئێوەوە دامەزرێت، دارەدەستە و دوو مانگە دەڕووخێت.
عامری رۆژی پێنج شەممە لە دایدار لە گەڵ برێت مەک گۆرک نوێنەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، پێی ڕاگەیاند کە عێراقییەکان دژی دەستێوەردانی ئەمریکا لە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێن.
بۆچوونی ئێوە