AP ١٣٩٧ خەرمانان ٥ ١٧:١٠

دەیان منداڵ لە ئەدلەب ڕفێندراون؛

ئەو منداڵانەی کە دەبنە قوربانی هێرشی کیمیایی لە ئەدلەب

ئەو منداڵانەی کە دەبنە قوربانی هێرشی کیمیایی لە ئەدلەب

ڕفاندنی دەیان منداڵ لە لایەن تیرۆریستەکانەوە لە ئەدلەب ئەو نیگەرانییە دروست دەکات کە تیرۆریستەکان لە ئەوان وەکوو قوربانی بۆ هێرشی کیمیایی بە ئەمانجی تۆمەتبار کردنی سوپای سووریا کەڵک وەربگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی مەیادین لە ڕفاندنی منداڵان لە ئەدلەب لە لایەن تیرۆریستەکانەوە هەواڵی دا و ڕایگەیاند کە دەیان منداڵ دیسانەوە ڕفێندراون.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو ناوچانە کە منداڵیان تێدا ڕفێندراوە لە دەڤەری ڕۆژاوای حەڵەب، زریە، ترمانین و کەمپی ئاوارەکان لە قاح و سنوورەکانی تورکیان.

نوێترین کەیسی ڕفاندن دەگەرێتەوە بۆ ڕفاندنی ٣ منداڵ لە بنەماڵەی واحد لە گوندی ترمانین لە دەڤەری ڕۆژاوایی حەڵەب.

سەرچاوە ئاگادارەکان بە مەیادینیان ڕاگەیاندووە: بەرەی نوسرە و گرووپە چەکدارەکانی پێوەندیدار بە ئەوانەوە بە تۆمەتی جیاواز دەستیان داوەتە دەستگیر کردنی لاوانەوە لە ئەدلەب. هۆکاری ئەو دەستگیر کردنانە نیگەرانی لە پێوندی لە گەڵ دەوڵەتی سووریایە.

ئەو سەر چاوانە بەیانیان کرد: دانیشتووانی ئەدلەب نیگەرانن لەوەی کە لە دەستگیرکراوەکان بە تایبەتی منداڵان بۆ سیناریۆی هێرشی کیمیایی کە بەرەی نوسرە خەریکە ئامادە کردنیەتی، کەڵک وەربگیردرێت.

News ID 21258

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha