بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار بەیانی ئەوڕۆ یەکشەممە دوای پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری کرماشان و وەرگرتنی دوا ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە بوومەلەرزەی ٥،٩ ڕیختەریی تازئاوای پارێزگای کرماشان، فەرمانی پێویستی دەرکرد.
ڕۆحانی لە گفتوگۆ لە گەڵ عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزلی وەزیری ناوخۆ، پاش ئاگادار بوون لە ڕەوتی فریاکەوتن و یارمەتییەکان لە ناوچە، فەرمانی دا کە هەموو ئیمکاناتێک بۆ فریاکەوتن و خزمەت گەیاندنی بە پەلە ڕادەستی بەرکەوتووانی ئەو ڕووداوە لە ناوچەدا بکرێت.
سەرۆک کۆمار هەروەها لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ هووشەنگ بازوەند پارێزگاری کرماشان-یش فەرمانی پێویستی بۆ تەیار کردن و ڕێکخستنی هەموو ئیمکاناتی دەزگاگەل و دامەزراوەکان بۆ یارمەتی گەیاندن و فریاکەوتنی بە پەلە بە زیان پێ گەیشتووان و بەرکەوتووانی بوومەلەرزەکە دەرکرد.
بۆچوونی ئێوە