بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلنەشرە، فو اد مەعسووم، سەرۆک کۆمار و حەیدار عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی دیدار لەگەڵ یەکتر سەبارەت بە پێکهێنانی هاوپەیمانی زۆرینە لە پارلمانی عێراق و دانوستانەکان گفتوگۆیان کرد.
هەر دوو لا جەختیان کرد لە پێویست بوونی پێکهێنانی فڕاکسیۆنی زۆرینە لە پارلمانی ئەم وڵاتە.
لەم دیدارە هەر وەها سەبارەت بە دواین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکان لە عێراق و کێشەی خزمەتگوزاری لەم وڵاتە گفتوگۆ کرا.
فواد مەعسووم و عەبادی جەختیان کرد لە تەندروست بوونی پڕۆسەی دیموکڕاسی و پێبەند بە یاسای بنەڕەتی و ڕێز گرتن لە خواست و داواکاری عێراقییەکان.
Your Comment