وەرزشوانێکی کورد لە کێبڕکێی نەبیسەرانی ئێران میدالیای زێڕی وەرگرت

نەسیبە شەهبازی تێکواندۆ کاری مەریوانی لە کۆتایی چوارەمین خولی کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی نەبیسەرانی ئێران لە کێشی خوارووی ٦٧ کیلۆگرام بە بردنەوەی تەواوی ڕکابەرەکانی نیشانی زێڕی لە مل کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشتی وەرزش و لاوانی پارێزگای کوردستان، چوارەمین خولی کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی نەبیسەرانی ئێران بە پاڵەوانێتی تێکواندۆکاری کورد لە تاران کۆتایی هێنا بە کارەکەی خۆی.

ئەو کێبڕکێیانە بە بەشداری ٣١ وەرزشوان لە ١١ پارێزگای سەرتانسەری ئێرانەوە لە کۆگای وەرزشی شەهید کبکانیانی تاران بەڕێوە چوو.

کوردستان پلەی سێهەمی گرووپیی چوارەمین خولی کێبڕکێیەکانی پاڵەوانی نەژنەوانی ئێرانی وەدەست هێنا، یانەکانی تاران و فارس بە ڕیزەوە پلەکانی یەکەم و دووهەمیان مسۆگەر کرد.

مەهدی شەعبانی وەکوو ڕاهێنەری تێکواندۆکاری کوردستانی و فرووغ عەبدموحەمەدی سەرپەرشتی چوارەمین خولی کێبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی نەژنەوانی ئێرانیان لە ئەستۆ بوو.

شیاوی باسە، بە مسۆگەر کردنی نیشانی زێڕی نەسیبە شەهبازی لە ئەو کێبڕکێیانەدا مۆڵەتی یارییە ئاسییاییەکانی نەبیسەران لە هۆنگ کۆنگی وەرگرت.

News Code 21154

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =