AP ١٣٩٧ گەلاوێژ ٢٩ ١٨:٥٢

بە پێچەوانەی دەستکەوتە پێشووەکان؛

بوونی ژمارەیەکی زۆری گۆی پڕ لە ئاو پشت ڕاست کراوەتەوە

بوونی ژمارەیەکی زۆری گۆی پڕ لە ئاو پشت ڕاست کراوەتەوە

لە حاڵێکدا کە پێشتر وا بیر دەکرایەوە، ژمارەی ئەو گۆیانە کە لە دەرەوەی کۆمەڵەی هەتاون و تێیاندا ڕێژەیەکی زۆر ئاو هەیە، زۆر نییە؛ دەستکەوتە نوێیەکان پێچەوانەی ئەو باسە نیشان دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، لە سەدا ٣٥ ی ئەو گۆیانە کە لە دەرەوەی کۆمەڵەی هەتاون و قەبارەشیان دوو تا چوار ئەوەندەی گۆی زەوین ڕێژەیەکی زۆری ئاو هەیە.

دەستەکەوتەکانی تەلەسکۆپی کۆپلێر کە لە ناسا لێک دراوەتەوە، نیشانی دەدات کە لانی زۆر نیوەی گۆیەکان لە ئاو پێک هاتوون و ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر وا بۆی دەچوون کە ئەو ڕەقەمە زۆر کەمتر لە ئەوانەیە.

بوونی ئاو لە گۆیە جیاوازەکان ڕازی سەرەکی پێکهاتنی ژیانە تێیاندا و بە بێ بوونی ئاو هیچ بوونەوەرێکی زیندوو ناتوانێت ژیان بکات.

توێژەینەوەی توێژەرانی زانکۆی هاروارد نیشانی دەدات کە زیاتر لە ٤٠٠٠ گۆ لە دەرەوەی کۆمەڵەی هەتاو ڕێژەیەکی زۆری ئاویان تێدایە کە ڕێژەکەی دەگاتە ١.٥ تا ٢.٥ ئەوەندەی ئاوێک کە لە ئاستی گۆی زەوی هەیە.

News ID 21129

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha