بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیاس ساموک وتەبێژی فەڕمی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ڕایگەیاند، دادگای باڵای فیدراڵی لەدانیشتنی ئەمڕۆیدا و بە ئامادەبوونی کۆی ئەندامەکانی سەیری داواکاری پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی کرد.
ساموک ئاماژەی بەوەشکردوە: دادگا وردبینی لەو ناوانەدا کرد کە لە بەرواری ١٧ ی٨ ی ٢٠١٨ لە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانەوە بۆ دادگا نێردرابوو.
وتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی ئەوەشی خستەڕوو، دوای وردبینیکردنی ناوەکان و ئەو پەڵپانەی کە لەسەر ھەندێکیان ھەبوون، دادگای باڵای فیدراڵی ئەمڕۆ ١٩ ی ٨ ی ٢٠١٨ بەکۆی دەنگ ناوەکانی پەسەند کرد.
لە ١٢ی ئایاری ڕابردودا ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق بەڕێوەچوو بەڵام بەھۆی ئەنجامدانی ساختەکاری و ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان پەسەند کردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکە دواکەوت.
Your Comment