کاردانەوەی یەکێتی نیشتیمانی بە پاکێجی هاندەرانەی ترامپ

سەرچاوەیەکی سەر بە یەکێتی نیشتمانی بە پاکێجی هاندەرانەی نێردەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ هاوپەیمانی نەکردن لە گەڵ مالیکی و عامری لە پێناو پێکهاتنی هاوپەیمانی گەورەی پەرلەمانی عێراق کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە بەغدا توودەی، سەرچاوەیەکی سەر بە یەکێتی نیشتمانی بە پاکێجی هاندەرانەی نێردەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ئەو حزبە لە پێناو هاوپەیمانی نەکردن لە گەڵ مالیکی و عامری و خۆدزینەوە لە پێکهێنانی هاوپەیمانی گەورەی پەرلەمانی عێراق، کاردانەوەی نیشان دا.

رزگار عەلی ئەندامی مەکتەب سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەواڵە هاوپەیوەندەکان بە بەڵێنی دانی کوردەکان بە ئەمریکا لە پێناو هاوپەیمانی نەکردن لە گەڵ دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی و هاوپەیمانیی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری و خۆدزینەوە لە پێکهێنانی هاوپەیمانی گەورەی پەرلەمانی عێراق، لە بری وەرگرتنی بەرژەوەندیی ماڵی و هەندی هەڤیازی دیکە لە دەوڵەتی داهاتووی عێراقی ڕەت کردەوە.

وتیشی: کوردەکان بەها بە بەرژەوەندییە باڵاکن بە پێی دەستووری عێراق دەدەن. گەڕانەوەی پێشمەرگە و بەشدارگەلیان لە بڕیارگەلی ئەمنیی کەرکووک و ناوچە جێ ناکۆکەکان یەکێکە لە ویستە سەرەکییەکانی ئێمە. سەرەڕای ئەوە چاوپۆشی نەکردن لە پشکی لە سەدا ١٧ی بوودجە و هەندێک ویستی دیکەمان هەیە کە هەر لایەنێک قبووڵی بکات، ئێمە لایەنی ئەو دەگرین. تا ئێستە هیچ ڕێککەوتنێک بۆ پاڵپشتی لە لیستێکی تایبەتی یان کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ئەنجام نەدراوە.  

News Code 21083

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =