به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له هاوار نیوز، ئیلهام ئه‌حمه‌د، به‌رپرسێکی باڵای کوردی سووریا سه‌باره‌ت به دانوستان له‌گه‌ڵ دیمەشق وتی: له خولی یه‌که‌م سه‌باره‌ت به خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و بابه‌ته‌کانی سووریا گفتوگۆمان کرد. له خولی دووهه‌م سه‌باره‌ت به یاسای بنه‌ڕه‌تی نوێی سووریا به به‌شداری یاساناسانی کوردستانی سووریا قسه‌مان کرد.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه بۆ کوردستانی سووریا داوای خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریمان کردووه. به‌ڵام لام وایه ئه‌مه پڕۆسه‌یه‌کی کاتبڕه ڕه‌نگه چه‌ندین ساڵ بکێشێت. قسه کردن له بڕێک شت هێشتا زووه، به‌ڵام ئێمه ته‌نیا له سه‌ر خۆبه‌ڕێوبه‌ری کوردستانی سووریا له‌گه‌ڵ دیمەشق دانوستان ده‌که‌ین. بێجگه له‌مه‌ش هیچ قبوڵ ناکه‌ین.
ئیلهام ئه‌حمه‌د له وڵامی ئه‌م پرسیاره که ئایا ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات ئه‌م داواکارییه قبوڵ ده‌کات یان نا، وتی: ئه‌گه‌ری ئه‌م شته زۆر کەمه، ئێمه ناوچه‌یه‌کی زۆرمان به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ته‌نانه‌ت له دانوستانه‌کانیش بکشێته‌وه، ئه‌وه ئێمه چاوه‌ڕوانی خولی دیکه دانوستان له‌گه‌ڵ ده‌میشق ده‌که‌ین. ئێمه دژی سیستمی ناوهندگهراین و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دیمەشق به ڕێککه‌وتن بگه‌ین ئاڵای سووریا له هه‌موو شوێنێک هه‌ڵده‌که‌ین.
سه‌باره‌ت به عه‌فرینیش وتی: نه ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی سووریا و نه ئێمه‌ش قبوڵی ناکه‌ین تورکیا به‌رده‌وام بێت له داگیرکاری و یه‌که‌مایه‌تی ئێمه بێ گومان ئازاد کردنی شاری عه‌فرین ده‌بێت
Your Comment