به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کۆ بوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی سه‌ر ده‌ریای خه‌زه‌ر له قه‌زاقستان ده‌ستی پێ کرد.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌م کۆ بوونه‌وه وتی: له سێبه‌ری خواستی وڵاتانی سه‌ر ده‌ریای خه‌زه‌ر که‌شێکی ئارام به سه‌ر کۆ بوونه‌وه‌که زاڵه و لە ئان و ساتی واژۆ کردنی ڕێککه‌وتنێکی گرنگ له نێوان ئه‌م وڵاتانه‌ین.
ئه‌و زیادی کرد: ۲۱ ڕۆژ به‌ر له ئێستا ڕێککه‌وتنی ژینگه‌یی ئیا ( EIA) واژۆ کرا. ئه‌م ڕووداوانه هیوابهشن. واژۆ کردنی ئه‌م ڕێککه‌وتنه کۆتایی به ۲۱ ساڵ دانوستان له نێوان ئه‌م وڵاتانه سه‌باره‌ت به ده‌ریای خه‌زه‌ر دێنێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه ده‌ست پێ کردنی لێکتێگه‌یشتنێکی گشتگیره و دانوستانه‌کانی دیکه‌ش به‌ڕێوه ده‌بێت تاکوو ڕێککه‌وتنه نوێکانیش بکرێت.
زه‌ریف درێژه‌ی دا: ئه‌م ڕێککه‌وتنه هێشتا سنووره‌کانی ڕوون نه‌کردووه‌ته‌وه له‌مباره‌وه پێویستمان به ڕێککه‌وتنی دیکه هه‌یه، به‌ڵام له ڕێککه‌وتنه جه‌خت کراوه که هیچ جۆره هێز و که‌شتییه‌کانی وڵاتانی بیانی نابێت له دریای خه‌زه‌ر ئاماده بن و ئه‌مه‌ش ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌یه.
Your Comment