به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ردار خه‌لیل زاده، جێگری بڕیارگه‌ی حه‌مزه‌ی سه‌یدولشۆهه‌دا وتی: دوێنێ کاتژمێر ۳‌ی به‌یانی له ناوچه‌ی سنووری شنۆ سه‌ر به ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ژماره‌یه‌ک تیرۆریستی دژه شۆڕش دوای وه‌رگرتنی زانیاری که‌وتنه ناو داوی هێزه‌کانمان و له‌م شه‌ڕه‌دا ۱۱ که‌سیان کوژرا.
ئه‌و زیادی کرد: له‌م شه‌ڕه‌دا به هیچ له‌ونێک زه‌بر له هێزه‌کانی ئێمه نه‌دراوه. هێزه‌کانی بڕیارگهش به‌رده‌وامن له کاره‌کانی خۆیان و ئه‌گه‌ر دژه شۆڕشه‌کان هه‌ر هه‌نگاوێک هه‌ڵبگرن به زووترین کات و‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی بڕیارگه‌ی حه‌مزه‌ی سه‌یدول شۆهه‌دا، دوێنێ هێزی وشکانی سوپای پاسداران له ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی دا: شه‌وی ڕابردوو گرووپێکی تهیارکراوی تیرۆریسته‌کان سه‌ر به داگیرکاری جیهانی و ڕێکخراوه هه‌واڵگرییه‌کانی بیانییه‌کان که ده‌یانویست له سنووری شنۆوه نائه‌منی دروست بکه‌ن و کاری تێکده‌رانه ئه‌نجام بده‌ن که‌وتنه داوی هێزه‌کانی بڕیارگه‌ی حه‌مزه‌ی سه‌یدولشوهه‌دای سوپای پاسداران و به هۆی ئه‌م شه‌ڕه قورسه‌وه ۱۱ که‌س له تیرۆریسته‌کان کوژران و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش بریندار بوون.
Your Comment