به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له تویتر نووسی: وه‌بیر هێنانه‌وه؛ په‌یوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی، کێبه‌رکێی شاجوانی ساڵ نییه که له دروشمی سواوی ئاواتی ئاشتی جیهانی بۆ به‌کاربهێندرێت. ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه که شه‌ڕخوازێک له ئاشتی جیهانی بۆ شه‌ڕ هه‌ڵگرسان سوود ده‌بات.
ئه‌و هه‌روه‌ها نووسی: ده‌نگ به‌رز کردنه‌وه، بێ ئه‌خلاقی کردن و تویت نووسین به پیتی گه‌وره ئه‌م ڕاستییه ناگۆڕێت که جیهان له یه‌کلایه‌نه حوکم دانی ئه‌مریکا ماندووه بووه. ڕاگرتنی بازه‌رگانی و له‌ناو بردنی ۱۰۰ هه‌زار هه‌لی کار له ئه‌مریکا بۆ ئێمه زۆر گرنگ نییه به‌م حاڵه‌شه‌وه جیهان له‌م فه‌رمان دانه له تویتر په‌یڕه‌وی ناکات. ئه‌گه‌ر گومانتان هه‌یه ئه‌وه له یه‌کێتی ئه‌ورووپا و ڕووسیا و چین و ده‌یان هاوپه‌یمانی بازه‌رگانی دیکه‌ی ئێمه بپرسن.
Your Comment