به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەری پارێزگای کوردستان، فەرزاد حەسەنی وتی: بە پێی مادەی ۳ی یاسای ڕێکخستنی ئاڵ و گوڕی کەل و پەل لە بازاڕچە سنوورییە نایاساییەکان کە دەوڵەت پەسەندی کردووە، دژایەتی قاچاغ دەکرێت و لە بەرانبەردا هەلی کار بۆ سنوورنشینەکان دەڕەخسێت، یەکێک لەم کارانە ڕێکخستنی بازاڕچە سنوورییەکانە تاکوو بە یاسایی ئیشی تێدا بکرێت.
ئەو زیادی کرد: دوای لێکدانەوەی پارێزگاری کوردستان و دابین کردنی ٥۳۰۰ ملیۆن تمەن بودجە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بە هاوکاری فەرمانداری شارە سنوورییەکان سەبارەت بە بازاڕچە سنوورییە نایاساییەکان دەستی پێ کردووە.
حەسەنی ئاماژەی دا: هەر لەم ڕووەوە کاری نەژیارڤانی و دابین کردنی ژێرخان بۆ بازاڕچەکانی وەک سێفی سەقز، سەیرانبەنی سنە، خانم شێخان و باشماغی مەریوان و ملەخۆری سەوڵاوا دەستی پێ کردووە، کە گرنگ ترینی گواستنەوەی ئاو و کارەبا و ئینترنت بۆ ئەم بازاڕچانەیە.
بەرپرسی کاروباری گواستنەوە و ترافیکی کوردستان وتی: تاکوو ئێستە سەیرانبەنی بانە بە ٥۰ لە سەد، خانم شێخان ٤۰ لە سەد و ملەخۆر ۱٥ لە سەد پێشکەوتنیان هەبووە و لە داهاتوویەکی نزیک دەست بە کار دەکەن.
Your Comment