به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی پاگه‌نده‌ی کرد: گه‌ماڕۆ یه‌کلایه‌نه‌کانی ئه‌مریکا له دژی ئێران هه‌ر له ئێسته‌وه کاریگه‌ری خۆیان نیشان داوه.
ئه‌و زیادی کرد: تاکوو ئه‌مڕۆ، هاوکات له‌گه‌ڵ خراپ بوونی دۆخی ئابووری، ده‌بینین که ناڕه‌زایه‌تی و ته‌نانه‌ت ئاژاوه‌گێڕی له شار و گونده‌کانی هه‌موو ئێران ئه‌نجام ده‌بێت. هه‌ر بۆیه لام وایه که گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا کاریگه‌ری باشیان بووه.
بۆڵتۆن له درێژه پاگه‌نده‌ی کرد: بڕیاری واشنتۆن بۆ گوشاری بێ وێنه بۆ سه‌ر ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت. له ۳ مانگی ڕابردوو له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌ورووپاییه‌کانی خۆمان قسه‌ی زۆر چڕ و پڕمان کردووه که ڕازی بن گه‌ماڕۆکان له دژی ئێران بگه‌ڕێننه‌وه.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: سه‌ره‌ڕای هه‌موو ناکۆکییه‌کان کۆمپانیا ئه‌ورووپاییه‌کان بازه‌رگانی کردن له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا بۆیان یه‌که‌مایه‌تی زیاتری هه‌یه تاکوو ئێران.
شایانی باسه که حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران دوێنێ شه‌و ئاماژه‌ی به داواکاری دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا بێ مه‌رج کرد. بۆڵتۆن له‌مباره‌وه وتی: ڕێگه بده‌ن با بزانین ئه‌م پێشنیاره ڕاستهقینێیه یان پڕۆپاگه‌نده‌یه‌ک زیاتر نییه.
ئه‌و له درێژه‌دا پاگه‌نده‌ی کرد: ئه‌گه‌ر ئێرانییه‌کان له دوای ئه‌وه‌ن سه‌باره‌ت به هه‌موو ڕه‌فتاره خراپه‌کانیان له ناوچه‌که و جیهان قسه بکه‌ن، لام وایه که ترامپیش ئاماده‌یه که ئه‌م دانوستانه ئه‌نجام بدات.
ئه‌م قسه‌ی بۆڵتۆن له حاڵیک دایه که دوێنێ شه‌و ڕۆحانی جه‌ختی کرد که ته‌نیا کاتێک ئێران ئاماده‌ی دانوستانه که بێ پێش مه‌رج ئه‌مریکا باجی هه‌نگاوه خراپه‌کانی له دژی ئێران له ڕابردوودا بداته‌وه.
بۆچوونی ئێوە