به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر پی یو کهی میدیا، لەم ڕێوڕهسمهدا دوو كتێب بڵاو کرایهوه، كە یەكێك لە كتێبەكان لە نوسینی كامەران سوبحان بوو بە ناوی "نامەكانی شێركۆ بێكەس_تاڤگەی وشە و هەڵوێست"، یەكێكی تریش لە كتێبەكان لە نوسینی هەڵو شێركۆ بێكەس بوو كە كوڕی شاعیر خۆیەتی بە ناوی "سەد و یەک ڕۆژ تەنیایی".
بهرگی دووههمی نامهكانی شێركۆ بێكهس -تاڤگهی وشه و ههڵوێست- له لایهن دهزگای چاپ و پهخشی سهردهمهوه چاپ كراوه. پێشتریش بهرگی یهكهمی نامهكانی شێركۆ بێكهس لهلایهن كامهران سوبحانهوه چاپ و بڵاو كرابووهوه.
شێركۆ بێكەس، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک ژێكانی دەنگی تێ كدەچێت و دەنگی دەنوسێت، رۆژی (۱۷)ی نیسانی (۲۰۱۳)، لە سلێمانییەوە گەیەنرایە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید، سەرجەم ئەو پشكنینانەی پزیشكە تایبەتییەكانی بۆیان كردووە ئەوەیان پیشانداوە كە هونەرمەند یەكێک لە ژێكانی قوڕگی تووشی پسان بووە، بەهۆی ماندوبوونی زۆرەوە.
جگە لەوەی سییەكانیشی بەهۆی زۆری كێشانی جگەرەوە توشی شێرپەنجە ببوو، بە ئەستەم قسەی بۆ دەكرا، بەڵام رۆشتن و خواردن و هەڵسوكەوتی رۆژانەی ئاسایی بوو، تا ئەوكاتەی تەندروستی تاڕادەیەک تێكچوو پزیشكەكان رایانگەیاند: كە باری تەندروستی تێكچوە و ناجێگیر بووە.
شێركۆ بێكەس، كوڕی شاعیری ناوداری كورد فایەق بێكەسو لە ۲-۵-۱۹۴۰ لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، شاعیرێكی گەورەی كوردە، كوڕی شاعیری ناوداری كورد فایەق بێكەسە، لەگەڵ چەند نوسەرێكی تردا لە حەفتاكانی سەدەی رابردودا رەوتی روانگەیان دامەزراندووە، كە بە یەكێک لە گروپە چالاكەكانی بواری ئەدەبیاتی كوردی لە سەدەی رابردودا دادەنرێت.
ناوبراو خاوەنی زیاتر لە (۳۰) كتێبی شیعرییە، بەشێک لە شیعرەكانی وەرگێڕاون بۆ زمانەكانی عەرەبی و توركی و فارسی و ئینگلیزی و سوێدی و دانیماركی و فەرەنسی و ئیتالی و ئەڵمانی و هەنگاری و دوا كاریشی بەڕێوەبەری دەزگای چاپو پەخشی سەردەم بووە لە شاری سلێمانی بوو.
شێركۆ بێكەس بە یەكێك لە شاعیرە بەناوبانگەكانی شیعری كوردی ناسراوە، تا ئێستا دەیان خەڵاتی نێودەوڵەتی لە بواری شیعردا وەرگرتوە، دیارترینیان لە ساڵی ۱۹۹۸ لە سوێد خەڵاتی توخۆلسكیی پێ بەخشراوە، كە یەكێكە لە خەڵاتە گەورەكانی بواری ئەدەبیات لە جیهاندا، بە یەكێک لە شاعیرە نوێخوازەكانی ھاوچەرخی كورد دادەنرێت.
بەداخەوە لە ۴ی ئابی ساڵی ۲۰۱۳ لە تەمەنی ۷۳ ساڵیدا لە دەرەوەی وڵات بەهۆی نەخۆشییەوە، دڵە گەورەكەی لە لێدان كەوتوو كەلێنێكی گەورەی لە ئەدەب و شیعری كوردیدا دروست كرد.
پێش گیان لەدەست دانیشی وەسێتی كرد لە شاری سلێمانی و یەكێک لە شوێنە گشتییەكانی شارەكەدا بە خاكی بیسپێرن.
بۆچوونی ئێوە