درێژترین خسوفی سەد ساڵی ڕابردوو لە کوێ ڕوو دەدات

ڕۆژی هەینی درێژترین خسوفی جیهان لە سەد ساڵی ڕابردوو ڕوو دەدات و زۆربەی خەڵکی جیهان لە دوای ئەوەن ئەم ڕووداوە گەردوونییە ببینن.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە دیجیتاڵ ترێندێر، بەم حاڵەشەوە خسوفی ڕۆژی هەینی لە زۆر جێگەی جیهان نابینرێت بەڵام خەڵکی شوێنەکانی دیکەی جیهان دەرفەتی باشیان بۆ دیتنی هەیە.

خسوفی ڕۆژی هەینی داهاتوو زیاتر لە ۱۰۰ خولەک کات دەبات بەڵام ئەم ڕووداوە لە ئەمریکای باکووری نابینرێت و شارۆمەندانی ئەمریکا و کانادا دەبێت سەردانی وڵاتانی دیکە بکەن.

ئەم خسوفە زیاتر لە ڕۆژهڵاتی ناوڤین، ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا، هێند و ئاسیا دەبینرێت. ناسا پێش بینی کردووە کە خسوفی ڕۆژی هەینی یەک کاتژمێر و ٤۲ خولەک دەخایەنێت، بەڵام لە کاتی دەست پێ کردن تاکوو تەواو بوون زیاتر لە ٦ کاتژمێر دەخایەنێت.

گرنگی خسوفی ڕۆژی هەینی بە درێژ بوونیەتی، هەروەها جوری وستانی مانگ، خۆر و زەوی لە بەرانبەر یەکتر لە هێڵێکی ڕاستەوخۆ. خسوف بە شێوازێکی زانستی ناتوانێت لە یەک کاتژمێر و ٤۷ خولەک زیاتر بخایەنێت.

News Code 20539

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =