بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە مەیادین، حزبۆڵای لوبنان واژۆ بوونی یاسای وڵاتی یەهودی بە تووندی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند کە ئامانج لەم یاسایە بێ بەش کردنی فەلەستینییە ئاوارەکان لە گەڕانەوە بۆ ماڵی و حاڵی خۆیانە، هەروەها دەیانەوێت ئەو فەلەستینیانەی کە ماون ئەوانیش دەر کەن.
لە درێژەدا هاتووە: ئەم یاسایە بە شێوازێکی ڕەها مۆڵەت دەدات کە یەهودیەکان لە سەرتانسەری جیهان بۆ فەلەستین کۆچ بکەن تاکوو یەهودی بوونی فەلەستین زاڵ بێت و پرسی فەلەستینییەکان بشۆردرێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە کراوە: بەهێزترین وڵام بە لوت بەرزی ئیسڕائیل یەکگرتووی هەموو فەلەستینییەکانە.
شایانی باسە کە کنێسێتی ئیسڕائیل دوێنێ هەینی یاسایەکی واژۆ کرد کە فەلەستین تەنیا بە وڵاتی ئیسڕائیل دەناسێت. لەم دەنگدانە ٦٥ نوێنەر دەنگی بەڵێیان دا، ٥٥ دەنگی دژبەر و ۲ دەنگی بێ لایەن درا.
ئەم یاسا نابەرانبەرە کە بە یاسای وڵاتی یەهود ناسراوە، سەرتانسەری فەلەستین بە وڵاتێکی یەهود دەناسێت و فەلەستینییەکان لە هەر جۆرە مافێک بێ بەش دەکات. ئەم یاسایە پەرە دان بە شارۆچکە زایۆنییەکان بە مافی نەتەوەیی ئەژمار دەکات.
Your Comment