بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الیوم السابع"، ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک لقی سیاسیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک سەرقاڵی پێکهێنانی گرووپێک بە نوێنەریی خەڵکی ناوچە ژێر کۆنتڕۆڵەکانی خۆیەتی بۆ ئەنجام دانی دانوستان لە گەڵ دەوڵەتی سووریا.
ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک رۆژی ڕابردوو دانیشتنێکی چەند رۆژەی بە ئامادەبوونی ٢٤٠ کەسایەتیی سەر بە بەرهەڵستکارانی ناوخۆی سووریا و هێزەکانی دیموکراتیک لە شاری تەبقای سووریا دەست پێکرد کە ئەمڕۆ چوارشەممە کۆتایی پێهات.
حیکمەت حەبیب یەکێک لە ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە کە ئامانج لە بەڕێوەبردنی ئەو دانیشتنە پێکهێنانی وەفدێک بۆ دانوستان لە گەڵ دەوڵەتی سووریایە و جەختی کرد کە ئەو وەفدە نوێنەرایەتی خەڵکی ڕەقە، دیرەزور، مەنبەج و ناوچەکانی دیکەی ژێر کۆنتڕۆڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتیکیان لە ئەستۆ دەبێت.
Your Comment