ئەمیر زارع زادە، بەڕێوەبەری سێهەمین خولی فستیڤاڵی شارۆمەند بە ئاژانسی مێهر وتی: ئەم فستیڤاڵە بە هاوکاری ئەنجومەنی شارەوانی شاری سەقز و بە هاوکاری ئیدارەی فەرهنگ و ئیرشادی سەقز، فەرمانداری و ئەنجومەنی شانۆی شارەکە بەڕێوە دەچێت.
ئەو زیادی کرد: شانۆکان وەک ساڵانی ڕابردوو بە ناوەڕۆکی شارۆمەندی و شارنشینی دەبێت. هەروەها پشتیوانی کردن لە کەل و پەلی ناوخۆیی و هات و چووی شاری یەکێکی دیکە لە بابەتەکانی فستیڤاڵەکەیە کە گرنگی پێ دەدرێت.
وتیشی: ئیدریس دڵئارامی لە هونەرمەندانی شانۆی سەقز و سەرپەرەشتی گرووپی شانۆیی یۆنا بەرپرسی جێبەجێ کردنی سێهەمین خولی فستیڤاڵی شارۆمەندی شاری سەقزە.
زارع زادە ئاماژەی دا: گومانی تێدا نییە کە ڕادەست کردنی ئەم جۆرە کار و فستیڤاڵانە بەو کەسانەی خۆیان لەم بوارە ئیش دەکەن کاریگەری باش و ئەنجامی هونەری بەرچاوی دەبێت.
بەڕێوەبەری سێهەمین خولی فستیڤاڵی شارۆمەند لە کۆتایدا وتی کە فستیڤاڵەکە بە بەشداری هونەرمەندانی پارێزگاکانی ئازاربایجانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، کرماشان، هەمەدان، زەنجان، ئیلام، ئەردەبیل، قەزوین، گێڵان، لوڕستان، چهار مەحاڵ و بەختیاری، ئەلبورزو کوردستان بەڕێوە دەچێت.
Your Comment