بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕادیۆ ئەڵمانیا، ئورزلا فۆن درلاین وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە گفتوگۆ لە گەڵ ڕۆژنامەی فۆنکە مدین گرووپە رایگەیاند کە هیزە دەریاییەکانی یەکێتی ئەورووپا توانیویانە لە ساڵی ٢٠١٥ ی زایینیەوە تا ئێستا گیانی ٤٩ هەزار کەس لە مەترسییە دەریاییەکان ڕزگار بکەن.
بە پێی وتەی ناوبراو هێزەکانی سوپای ئەڵمانیا لە ڕزگار کردنی ٢٢٥٠٠ کەس لە ئەو کەسانە دەوریان هەبووە. هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە نزیک بە ٥٠٠ پاپۆڕ لە ماوەی ئەم ساڵانەدا لە دەریای ناوەڕاست نوقم بووە.
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە درێژەدا ئاشکرای کرد: هیزە دەریاییەکانی ئەڵمانیا لە سنووری دەریایی تورکیا و یۆنان لە دەریای ناوەڕاست توانیویانە لە گەڵ جەنایەتی دریایی لەوانە دزینی کەسەکان یا داگیر کردنی پاپۆڕەکانیش بەرەنگار ببنەوە.
Your Comment