بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عەلی ڕەزا نووری لە کۆنفڕانسێکی مێدیاییدا وتی: یەکەمایەتی پۆلیس شەڕی دژ بە قاچاخە و لەمڕووەوە کاری زۆر باش کراوە و هەر بەم بۆنەشەوە پۆلیسی کوردستان پلەی یەکەمی ئێران لە بواری شەڕ لەگەڵ قاچاخی بە دەست هێناوە.
ئەو زیادی کرد: ساڵی ڕابردوو ۲٥ گەڵاڵەی دژ بە قاچاخ لە کوردستان جێبەجێ کرا و لەم ۳ سێ مانگەی ساڵی نوێش پێنج گەڵاڵەمان جێبەجێ کردووە.
جێگری پۆلیسی کوردستان ئاماژەی دا: ساڵی ڕابردوو بە هاوکاری پارێزگاکانی دیکە ۲۰ باری قاچاخمان گرت و لە ۳ مانگی رابردووش ۱۱ باری قاچاخ دەستی بەسەردا گیراوە. هەروەها زیاتر لە ۱۲٥ باری قاچاخ لە کوردستان گیراوە کە لە پارێزگاکانی دیکەوە بۆ کوردستان نێردرابوون.
مورادی هەروەها وتی: ساڵی ڕابردوو ٥٤ گرووپی قاچاخمان لەناو برد و ئەمساڵیش تاکوو ئێستە ۲٤ باندی قاچاخ لەناو چوون کە بە نیسبەت ساڵی ڕابردوو ۱۰ لە سەد بەرز بووەتەوە. بایەخی ڕیاڵی ئەو بارانەی لە ۳ مانگی ڕابردوو گیراوە بە نیسبەت ساڵی پێشوو ۱٤ لە سەد بەرز بووەتەوە.
Your Comment