بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند: کۆگاکە کاتژمێر چوارى بەرەبەیانى ئەمڕۆ تەقیوەتەوە و بەو هۆیەشەوە ئاگرێکى گەورە لە کۆگاکە کەوتووەتەوە.
ئاماژەى بەوەشدا، تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان هۆکارى تەقینەوەى کۆگاکەیان رانەگەیاندووە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕ تی وت: ئەوەی لە کۆگاکەدا تەقیوەتەوە، تەنیا تەقەمەنی بووە و هیچ چەکێکی پێشکەوتووی تێدا نەبووە، هەروەها تەقینەوەکە زیانی گیانی نەبووە.
لەماوەى کەمتر لە دوو ساڵدا ئەمە سێ یەمجارە کۆگاى چەک و تەقەمەنى لە هەولێر گڕبگرێت و بتەقێتەوە، کە یەکێکیان لە نزیک فڕۆکەخانەى هەولێر بوو، ئەوەى دیکەشیان کۆگاى فەرماندەیی زێڕەڤانى بوو لەسەر شەقامى نەورۆز.
Your Comment