به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕه‌زا میرزایی له کۆبوونه‌وه‌ی دژه قاچاخی پارێزگای کوردستان وتی: له میانه‌ی ۳ مانگی ڕابردوو ۹ ملیۆن و ۱۶۸ هه‌زار و ۷۶۰ نه‌خ جگه‌ره ده‌ستی به سه‌ردا گیراوه که به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو ۶۹ له سه‌د که‌می کردووه. هه‌روه‌ها که‌ل و په‌لی میکیاژ کردن به بڕی ۲۰۱ هه‌زار و ۸۷۰ پارچه گیراوه که ۶۶ له سه‌د که‌می کردووه.
ئه‌و زیادی کرد: یه‌ک ملیۆن و ۱۲۵ هه‌زار و ۴۸ جۆر ده‌رمان له‌م ۳ مانگه ده‌ستی به سه‌ردا گیراوه که ۲۱ له سه‌د که‌می کردووه. هه‌روه‌ها ۲ هه‌زار و ۲۱۳ موبایلی قاچاخ گیراوه که به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو ۷۹ له سه‌د که‌می کردووه.
میرزایی وتی: ۱۶۹ هه‌زار و ۸۸۰ لیتر سوته‌مه‌نی و ۱۱ هه‌زار و ۷۰۹ ئامێری سه‌ته‌لایت گیراوه که ۱۲ له سه‌د و ۲۷ له سه‌د به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو که‌میان کردووه. ۴۶ هه‌زار و ۲۷۴ پارچه جلی و به‌رگیش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه که ۶۷ له سه‌د که‌می کردووه.
به‌پرسی ئه‌نجومه‌نی دژه قاچاخی کوردستان وتی: ۹۰۸ که‌یسی قاچاخ له دادگاکانن که به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو ۴۴ له سه‌د که‌می کردووه، به گشتی له‌م ۳ مانگه‌ش ۲۳ گرووپی قاچاخ له‌ناو چووه که ئه‌مه‌ش به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو ۴ له سه‌د به‌رز بووه‌ته‌وه.
Your Comment