به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی پارێزگای کوردستان، به‌همه‌ن مورادنیا، پارێزگاری کوردستان به هێزه‌ی ده‌ریایی ئێران پێشنیاری کردووه تاکوو په‌یکه‌ره‌ی شه‌هید غوڵام عه‌لی باینده‌ر له شاری بیجاڕ دابنرێت.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه جێگری هێزی مرۆڤی ده‌ریاوانی ئێران فه‌رمانی دا تاکوو ئه‌م په‌یکه‌ره‌یه له کوردستان جێگیر بکرێت.
شه‌هید بایهندهر له خه‌ڵکی بیجاڕه له ساڵی ۱۲۷۷ هه‌تاوی له تاران له دایک بووه.
ئه‌و له ساڵی ۱۳۱۰ی هه‌تاوی بووه جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی ئێران و به‌رگری له سنووره ئاوییه‌کانی ئێران کرد.
باینده‌ر له ساڵی ۱۳۲۰ی هه‌تاوی له شاری خوڕه‌مشه‌هر دوای شه‌ڕ و پێکدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی بریتانیای داگیرکه‌ری ئه‌و سه‌رده‌مه شه‌هید بوو، ئه‌و یه‌که‌مین شه‌هید کوردی هێزی ده‌ریایی ئێران بووە.
Your Comment