به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، مه‌لود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا دوێنێ چوارشه‌مه ڕایگه‌یاند: سه‌ره‌ی قه‌ندیله تاکوو له‌ناوی ببه‌ین.
ئه‌و زیادی کرد: تورکیا به‌رده‌وام ده‌بێت له په‌یوه‌ندی کردن له‌گه‌ڵ ئێران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت درێژه به ئۆپراسیۆنه‌که‌ی خۆی له دژی په‌که‌که له کوێستانه‌کانی قه‌ندیل بدات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا هه‌روه‌ها وتی: په‌که‌که بۆ ئێرانیش مه‌ترسییه، ئێمه له‌مباره‌وه هاوکارییه‌کانی خۆمان له‌گه‌ڵ ئێران زیاد ده‌که‌ین. هه‌وڵ ده‌ده‌ین تاکوو ناوچه‌که له په‌که‌که پاک بکه‌ینه‌وه.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا دوو ڕۆژ پێش ئێستا ڕایگه‌یاند که ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نقه‌ره له باکووری عێراق ده‌ستی پێ کردووه.
بۆچوونی ئێوە