به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، موراد قەرەیلان، ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەكەكە ، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ستێرك تیڤی ڕاگەیاندووە: شەڕەکەی تورکیا تەنها لە قەندیل نامێنێتەوە بەڵكوو بە درێژایی سنوری هه‌رێم و تورکیا و تا سنوری زاخۆ بڵاودەبێتەوە.
لەبارەی هەڵوێستی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش سەبارەت به لەشكركێشییەکانی توركیا قەرەیلان وتی:"بەداخەوە تا ئێستا حكومەتی هەرێم، هیچ كاردانەوەیەکی نەبووە".
ئاماژەی بەوەشكردووە که توركیا ئۆپەراسیۆنی باکووری عێراق و هەڕەشەكانی سەر قەندیل وەك ئامرازێك بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەكار دەهێنێت .
ئه‌م وتانه‌ی قه‌ره‌یلان له‌كاتێكدایه که چه‌ند رۆژێكه به‌رپرسانى توركیا ده‌ڵێن: ئۆپراسیۆنی هێرش کردنه سه‌ر قه‌ندیلیان داڕشتووه.
بۆچوونی ئێوە