ئەمریکا خۆی سووک کردووە

نوێنەری ڕووسیا لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی جەختی کرد: ئەمریکا نە تەنیا بەڵینەکانی خۆی هەمبەر بە بەرجام نەبردە سەر، بەڵکوو شەرعیەتی خۆیشی لە دەست دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەری ڕووسیا لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وتی: ئەمریکا هەوڵ دەدات وڵاتانی دیکە ناچار لە پێشێل کردنی بەڵێنەکانیان هەمبەر بە ڕێککەەوتنی ناڤۆکیی ئێران بکات و بە دەرچوونی لە بەرجام و سەلماندنی ئەوەی کە چیتر هاوپەیمانێکی جێی متمانە نییە، سووکایەتی بە خۆی کرد.

میخائیل یولیانۆف لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی حاکمان وتی: ئەمریکا نە تەنیا بەڵینەکانی خۆی هەمبەر بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی لە گەڵ ئێران نەبردە سەر، بەڵکوو هەوڵ دەدات، نەهێڵێ دیترانیش پابەندی بەڵینەکانیان بن.

وتیشی: ئەمریکاا بە سەلماندنی ئەوەی کە چیتر هاوپەیمانێکی جێی متمانە نییە، سووکایەتی بە خۆی کرد و ڕەوایی و شەرعیەتی خۆی لە دەست دا.

یولیانۆف ئاماژەی بەوەش دا: واشنتۆن سەرەڕای دەرچوون لە بەرجام و داسەپاندنی گەمارۆکانی لە دژی ئێران، رێگە بە دیترانیش نادات کە پابەندی بەڵینەکانیان لە رێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران بن.

ڕاشیگەیاند: بە بڕوای ئێمە نیگەرانییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە چالاکیگەلی ناڤۆکی ئێران ساختەیی و بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە لە ئێرانە.

News Code 19368

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =