بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلنەشرە، ئەلکساندێر زاسپکین باڵوێزی ڕووسیا لە لوبنان وتی: ئێمە لە سووریا هاوشان لە گەل ئێران و حزبوڵڵا شەڕ دەکەین.
ناوبراو زیادی کرد: بە ئەوەوە کە دانوستانەکانی ژێنێڤ رەوتێکی ئارامی هەیە بەڵام نابێ سەرەنجی پێ نەدرێت و ئێمە پێبەندی مادە بنەڕەتییەکانی هەین.
زاسپکین وتی: پێوەندی ئێمە لە گەڵ ئێران پاوەجێیە و هاوکاری ئێمە لە گەل سووریا لە سەر جێی خۆیەتی. بوونی ئێران لە سووریا کیشەیەکی بۆ ڕووسیا نییە. بوونی ئێمە لە سووریا بۆ سەرکەوتن بە سەر تیرۆریزمە و پێکدادان لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە نییە.
وتیشی: هەر کەس دەڵێت کە ئێران دەوری خراپی هەیە دەڵێین کە ئێران دەوری زۆر ئەرێنی لە ناوچەکە هەیە. ئەمریکا، بریتانیا و فەڕەنسا یاری بە پرسی چەکی کیمیاییەوە دەکەن.
Your Comment