به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به ئاماده بوونی مه‌هدی که‌رباسیان، وه‌زیری پێشه، کانگا و بازه‌رگانی ئێران په‌یمانی بنیاتنانی شەریکەی پۆڵای پارێزگای کوردستان واژۆ کرا که بڕیار وایه ساڵانه یه‌ک ملیۆن و ۶۰۰ هه‌زار تۆن پۆڵا ڕه‌وانه‌ی بازاڕ بکات.
وه‌زیری پیشه‌ی ئێران له په‌ڕاوێزی ئه‌م په‌یمانه وتی: بڕیار وایه که که‌رتی تایبه‌ت و ده‌وڵه‌ت پێکه‌وه ئه‌م کۆمپانیایه بنیات بنێن و ساڵانه زیاتر له یه‌ک ملیۆن و ۶۰۰ هه‌زار تۆن پۆڵا به‌رهه‌م بێت.
ئه‌و جه‌ختی کرد: به ته‌واو بوونی ئه‌م پڕۆژه‌یه زیاتر له ۴ هه‌زار کار ده‌چنه سه‌رکار، ئه‌م کۆمپانیایه له شاره‌کانی قوروه و بیجاڕ بنیات ده‌نرێت.
که‌رباسیان هه‌روه‌ها وتی: ئه‌م شەریکە هه‌ر له یه‌که‌م هه‌نگاو تاکوو به‌رهه‌م هاتنی شیشی پۆڵای له ئه‌ستۆیه و هه‌مووی له کوردستان به‌رهه‌م دێت. له ئێستادا له قوروه ساڵانه ۳۵۰ هه‌زار تۆن به‌ردی پۆڵای خاو ده‌ردێت که بڕیار وایه ۶۰۰ هه‌زار تۆنی دیکه‌شی له کانگانی بیجاڕ و قوروه پێ زیاد بکرێت و دواجار هه‌موو ئه‌مانه له خودی پارێزگاکه بکرێته شیشی ئاسن.
شایانی باسه که له دوای شەریکەی چیمه‌نتۆی کوردستان ئه‌مه گه‌وره‌ترین شەریکەی پیشه‌یی له قوروه و بیجاڕه که ده‌ست به کار ده‌کات.
Your Comment