به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ته‌له‌فیزیۆنی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کرد و وتی: من نامه‌وێت سه‌باره‌ت به چه‌کی کیمیایی له دژی ئێران قسه بکه‌م چون هه‌مووتان ئاگاداری ئه‌م بابه‌ته هه‌ن. من له ساڵی ۱۹۸۶ نامه‌یه‌کم بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌وکات نووسی که هه‌وڵ بده‌ن تاکوو ئاسانکاری ناوچه‌یی بکرێت و له په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕ و ماره‌که له ناوچه‌که که‌م بکرێته‌وه، ئه‌مه بووه بنه‌مای بڕیارنامه‌ی ۵۹۸ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که کۆتایی به شه‌ڕی ئێران و عێراق هێنا.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه به‌م کاره ئاگربڕمان جێبه‌جێ کرد و هێزه‌کانی خۆمان له خاکی عێراق کشانده‌وه. ئه‌گه‌رچی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دواجار ڕایگه‌یاند که ده‌ست پێ کردنی شه‌ڕ له لایه‌ن سه‌دام حسه‌ینه‌وه بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان له‌م هێرشه داگیرکارییه پشتیوانیان کرد. دوو ساڵ دوای ته‌واو بوونی شه‌ڕی ئێران و عێراق، سه‌دام دیسان چه‌کی له شان کرد و په‌یامی نارد بۆ ئێمه که ده‌مه‌وێت هه‌موو که‌ندای فارس داگیر بکه‌م و ئه‌وه بووه سه‌ره‌تا هێرشی کرده سه‌ر کوه‌یت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: ئێمه کاره‌ساتی زۆرمان له ناوچه‌که دیوه. ئێمه پێشبینی ئه‌وه‌مان کردبوو که شه‌ڕی سێهه‌م و چواره‌می که‌نداوی فارس ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی توندڕه‌وی له ناوچه‌که، ده‌ست له‌م لاینگرییه یه‌کلایه‌نه هه‌ڵبگرن و په‌یوه‌ندی نوێ دروست به‌که‌ن. ئێمه له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین که پڕۆسه‌ی دانوستان له ناوچه‌که خه‌ساری پێگه‌یشتووه، دراوسێکانی ئێمه به تایبه‌ت سعوودییه هه‌وڵ ده‌دات ئێمه به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر وڵاتانی دیکه بناسێنێت. ئێمه جه‌خت له بنه‌مای دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌که‌ینه‌وه.
وتیشی: ئێمه ده‌بێت هه‌نگاو بۆ ده‌ست پێ کردنی دانوستان هه‌ڵبگرین و بڕوا کردن به یه‌کتر په‌ره‌پێبده‌ین. ئه‌مریکا چه‌ند چه‌کی زیاتر به ناوچه‌که بفرۆشێت دواجار ده‌بێت تێچووی زیاتر له ئه‌ستۆ بگرێت. له‌م شه‌ڕانه‌ی ئێسته هیچ براوه‌یه‌ک بوونی نییه و ته‌نیا خه‌ڵکی وڵاتانی ناوچه‌که ده‌یدۆڕێنن.
زه‌ریف سه‌باره‌ت به عه‌ره‌بستان وتی: ئێمه تۆمه‌تبارین که له کاروباری ئه‌وان ده‌ستێوه‌ردان ده‌که‌ین. زۆر جار بووه که سعوودییه ده‌ستێوردانی کاروباری ئێمه‌ی کردووه، به‌ڵام ئێمه هه‌رگیز وه‌ک ئه‌وان نه‌مانوتووه که شه‌ڕ ده‌بینه ناو خاکی عه‌ره‌بستان. خه‌ڵکی ئێران چاوه‌ڕوانی کرانه‌وه‌ی ئابوورین و ئه‌مه له حالێک دایه که ده‌وڵه‌تی ترامپ هیچ پێبه‌ند نه‌بووه به به‌رجام و پێشێلی کردووه.
Your Comment