دابەش کردنی تورکیا لە سێهەمین قۆناخی پلانەکەی ئەمریکا دایە

مێدیایەکی عەرەب زمان نووسی کە پلانی دابەش کردنی وڵاتانی ناوچەکە لە لایەن ئەمریکا چووەتە قۆناغی دووهەم و دوای سووریا نۆبەی دابەش کردنی تورکیایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ماڵپەڕی ڕەئیول یوم لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: ئەردۆغان ڕۆژی هەینی هۆشداری دا کە ئەمریکا بە یارمەتی کوردی سووریا لە دوای شێواندنی ئەمنیەتی تورکیایە. ئەو هەروەها باسی ئەو پلانەی کرد کە لە دوای دابەش کردنی وڵاتانی ناوچەکەیە و ئەرکێکی قورس کەوتووەتە سەرشانی تورکیا.

لە درێژەدا هاتووە: شتێکی نوێ لەم قسانەی ئەردوغاندا نییە. پلانی ئەمریکا بۆ دابەش کردنی وڵاتانی ناوچەکە ۷ ساڵ بەر لە ئێستا دەستی پێ کردووە و ئێستە لە عێراق و سووریا لە حاڵی ئەنجام بوون دایە و خودی وڵاتانی عەرەبی و تورکیا یارمەتی ئەم پلانەیان داوە.

ئەم ماڵپەرە زیادی کرد: ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە سەر ئەم بڕوایەن کە دابەش کردنی سووریا و عێراق و تورکیا لە بەرژەوەندی ئەوان و ئیسڕائیلە و هەر بەم بۆنەوە لە گەڵاڵەی بەرز کردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان گەلانی ئەم ۳ وڵاتە پشتیوانی دەکەن. ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی ئیسڕائیل وەک زلهێزی ناوچە درێژە بە کیانی خۆی بدات.

هێرش بۆ سەر عێراق توانی ئەم وڵاتە بۆ ۳ پارچەی سونی و شیعە و کورد دابەش بکات و ئەمریکا هەوڵ دەدات ئەم سیناریۆیە لە باکوری سووریا لە ناو کوردی سووریا دووبارە بکاتەوە و لە قۆناغی سێهەم پلانەکە لە تورکیا جێبەجێ دەکات.

تورکیا بە تەنیایی توانی ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەم پلانەی ئەمریکای نییە، ناکرێت ڕۆژ لە پاڵ ڕووسیا بێت و ڕۆژێک لە پاڵ ئەمریکا و لە هێرشی ئاسمانی ۳ وڵاتی ڕۆژ ئاوایی بۆ سەر سووریا پشتیوانی بکات. 

ئەم مێدیایە نووسی: ئەردۆغان بە هۆی مەترسی لەم پلانە هەڵبژاردنی پێشوەختی ورژاند و ڕاست دەکات ئەرکی قورس لە سەر شانی تورکیایە. ئەردۆغان کاتێک داوای لە ئەمریکا کرد لە نێوان کورد و تورکیا یەکێک هەڵبژێرێت، واشنتۆن کوردی هەڵبژارد، ئایا ئێستە تورکیا دەچێتە پاڵ ئەمریکا کە دژی تورکیا هەنگاو دەنێت یان دەچێتە پاڵ لایەنی دژبەری ئەمریکا لە ناوچەکە؟

وڵامی ئەم پرسیارە ئەستەمە چون هێشتا ئەردۆغان هیوادارە بە چاک کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوپەیمانە کۆنەکەی.

ڕەئیول یەوم لە کۆتایدا نووسی: ئەوەی ئەردۆغان ناتوانێت هەستی پێ بکات ئەم بابەتەیە کە ئەمریکا لە ڕوانگەی بەرژەوەندی ئیسڕائیلەوە لە ناوچەکە دەڕوانێت. ڕوژئاوا هەمیشە تورکیای بەهێزی بە دوژمنی خۆی زانیوە و چارەی تورکیاش ئەوەیە ڕوو لە ڕۆژهەڵات بکات.

News Code 18276

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =