ڕێککەوتنی دیمەشق و تیرۆریستەکان بۆ کشانەوە لە قەلەموونی ڕۆژهەڵات

لە درێژەی ڕێککەوتنی دەوڵەتی سووریا و تیرۆریستەکان بۆ کشانەوە لە ناوچەکانی سووریا، ئەم جارەیان دیمەشق و تیرۆریستەکان ڕێککەوتن تاکوو لە ناوچەی قەلەموونی ڕۆژهەڵات بکشێنەوە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سانا، بە پێی ڕێککەوتنی دەوڵەتی سووریا و تیرۆریستەکان بۆ کشانەوە لە ناوچەکانی سووریا، ئەم تیرۆریستانە لە ناوچەکانی ڕەحیبەو جیرود و ناسرییە لە ڕیفی دیمەشق دەکشێنەوە.

ئەم ڕێککەوتنە کە ئەمڕۆ دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، تیرۆریستەکان چەکەکانی خۆیان ڕادەستی سوپای سووریا دەکەن و ئەم ناوچانە بەرەو ئەدلەب و جرابلۆس چۆڵ دەکەن.

ئەم ڕێککەوتنە دوای ئەوە بە دەست هاتووە کە ناوچەی زەمیر لە قەلەموونی ڕۆژهەڵات لە تیرۆریستەکان چۆڵ کرا. تیرۆریستەکانی جەیشول ئیسلام لەم ناوچەیە کشانەوە و لە جرابلۆس جێگیر بوون. دواییئن گرووپی ئەم تیرۆریستانە لە شاری دۆما کشانەوە و لە جرابلۆس نیشتەجێ بوون.

News Code 18221

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =