ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی، جه‌واد حه‌یران نیا: به‌یانی دوێنێ ئه‌مریکا و بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا ۱۱۰ مووشه‌کیان له چه‌ندین ناوه‌ندی سووریا گرت، ئه‌ویش به بیانووی هێرشی کیمیایی بۆ سه‌ر شاری دۆما له غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵات.
هه‌ر له‌مباره‌وه له‌گه‌ڵ پڕۆفیسۆر نادر ئینتسار، سه‌رۆکی زانکۆی زانسته سیاسییه‌کانی ئالابامای ئه‌مریکا گفتوگۆیه‌کمان ئه‌نجام داوه تاکوو ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌م هێرشه لێکبده‌ینه‌وه که پێشه‌کش ده‌کرێت:
* ئامانجی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریکا، بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا بۆ سه‌ر سووریا چی بوو؟
یه‌که‌م ئامانجی ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌مریکا و بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا ئه‌وه بووه که ترامپ بیسه‌ڵمێنێت که ئه‌مریکا قسه‌یه‌ک بکات جێبه‌جێی ده‌کات و ده‌توانێت هێرش بکاته سه‌ر سووریا بێ ئه‌وه‌ی ترسی له کاردانه‌وه‌ی ڕووسیا بێت. لانی که‌م ئه‌مه ئه‌و په‌یامه‌یه که ترامپ بۆ پاگه‌نده کردن سه‌باره‌ت به زلهێزی ئه‌مریکا سوودی لێده‌بات.
ئامانجی دیکه‌ی ئه‌م هێرشه ئه‌وه بوو که ڕۆژئاوا و به تایبه‌ت ئه‌مریکا به هاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌کانی خۆیان نیشانی بده‌ن که ئه‌مریکا پشتی ئه‌وان ده‌گرێت. به‌ڵام به گشتی ئه‌م هێرشانه سه‌ر سووریا شانۆگه‌ری بووه و له ڕووی سه‌ربازییه‌وه کاریگه‌ری زۆری نابێت.
* بۆچی ئه‌م هێرشه به‌ر له ڕوون بوونه‌وه‌ی ده‌رنجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی کیمیایی ئه‌نجام بوو؟
چون ئه‌مریکا زۆر له دوای ئه‌وه نه‌بوو که گوێی به لێکدانه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ڕيێکخراوی قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی کیمیایی بدات چون نیگه‌ران بوو ده‌رنجامه‌کان ئه‌و شته نه‌بێت که ئه‌مریکا داوای ده‌کات و نه‌توانێت بۆ هێرشێکی مووشه‌کی سوودیان لێ ببات.
* هێرشه‌که سنووردار بووه و بڕێک لایان وایه که ئه‌مریکا نیگه‌رانی ده‌ست وه‌شاندنی ڕووسیا و ئێران بووه، بۆچوونی ئێوه چییه؟
هه‌ڵبه‌ت هێرشه‌که ئه‌وه‌نده‌ش سنووردار نه‌بووه چون زیاتر له ۱۰۰ مووشه‌که له سووریا گیراوه. ئه‌گه‌رچی وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا پاگه‌نده ده‌کات که زۆربه‌ی ئه‌م مووشه‌کانه‌ی خستووه‌ته خواره‌وه و ئامانجه‌کانیان نه‌پێکاوه.
وه‌ک پێشتریش ئاماژه‌م پێدا ئه‌م هێرشه بۆ ترامپ زیاتر شانۆگه‌ری و پڕۆپاگه‌نده بوو، هه‌ر بۆیه له دوای ئه‌وه نییه که له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئێران به شه‌ڕ بێت.
* گرووپی جه‌یشولئیسلام که عه‌ره‌بستان پشتیوانی ده‌کات و له‌م دواییه‌دا له غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵات کشایه‌وه له سنووردار بوونی ئه‌م هێرشانه ناڕازین، ئایا ئه‌م هێرشه باڵانسی هێزی له سووریا گۆڕیوه؟
هێرشه‌کانی ئه‌مریکا، فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا بۆ سه‌ر سووریا هیچ کاریگه‌رییه‌کی به‌سه‌ر باڵانسی هێز له سووریادا نییه و ڕه‌نگه سووریا له شه‌ڕی دژ به تیرۆریسته‌کان وه‌ک جه‌یشول ئیسلامیش سوورتر بکات.
Your Comment