به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له مه‌یادین، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی مووچه‌ی به‌رانبه‌ری له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سوپای عێراق هه‌بێت، فه‌رمانی دا تاکوو ئه‌م گرووپه چه‌کدارییه له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌م وڵاته تێکه‌ڵ بکرێت.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له‌مه به‌دوا وه‌ک سوپای عێراق مووچه وه‌رده‌گرن و چی دیکه شتێک به ناوی حه‌شدی شه‌عبی بوونی نامێنێت و هه‌موو کاره‌کانیشیان به فه‌رمی ده‌چێته ژێر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق‌و.
هه‌روه‌ها له‌مه به‌دوا ئه‌وانیش وه‌ک سوپای عێراق ده‌بێت خوێندنی سه‌ربازی له زانکۆ سه‌ربازییه‌کان ته‌واو بکه‌ن تاکوو پله‌ی سه‌ربازی ناو سوپایان پێبه‌خشرێت.
ئه‌م فه‌رمانه پێشتریش واژۆ کرابوو ئێسته دوو مانگ به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارلمانی عێراق جێبه‌جێ کرا. حه‌شدی شه‌عبی له لایه‌ن خه‌ڵکی شیعه‌وه پشتیوانی ده‌کرا و چاوه‌ڕوان ده‌کرا که له هه‌ڵبژاردنه‌کان کاریگه‌ری هه‌بێت.
شایانی باسه که ساڵی ۲۰۱۶ یاسایه‌ک واژۆی کرا که به پێی ئه‌م یاسایه حه‌شد بووه به‌شێک له هێزه سه‌ربازییه‌کانی عێراق و چووه ژێر فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆک وه‌زیران.
Your Comment