بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ته‌لار له‌تیف ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان لەوبارەوە به تۆڕی هەواڵی سلێمانی (SNN)ی ڕاگه‌یاند: دوای گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر بڕگه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی پاسه‌وانی به‌رپرسان و باره‌گا حزبی و حكوومییه‌كان، په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری دا به لابردنی پاسه‌وانی تایبه‌تی به‌رپرسه حزبییه‌كان.
ناوبراو وتیشی: پاسه‌وانی باره‌گا حزبییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانیش به هه‌ماهه‌نگیی نێوان حكوومه‌ت له گه‌ڵ لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ڕێک ده‌خرێته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها نادرێت به حكوومه‌ت بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ژماره‌ی پاسه‌وانی به‌رپرسان و دامه‌زراوه حكوومی و حزبییه‌كان.
Your Comment