به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له لۆریان لۆژڤێر، ژان ئیۆ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ڕایه‌گه‌یاند که له میانه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوو سه‌ردانی ئێران و ڕووسیا ده‌کات، ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: دۆخی سووریا به‌ره‌و خراپ بوونی زۆر ده‌ڕوات.
لۆدریان هه‌روه‌ها وتی: دۆخی سووریا قه‌یراناوییه، من لام وایه که ده‌رنجامی زۆر خراپ چاوه‌ڕوانمان ده‌کات ئه‌گه‌ر کارێکی نوێ نه‌کرێت قه‌یرانی مرۆڤی سه‌ر هه‌ڵده‌دات. ئه‌مه‌ش به هۆی شکستی پڕۆسه‌ی سیاسییه، ئه‌وه‌ی که دوای داعش هێشتا قه‌یرانه‌کان له عه‌فرین و غوته و ئه‌دله‌ب درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: ئه‌م قه‌یرانه چۆن ڕه‌هه‌ندی ناوچه‌یشی گرتووه دۆخه‌که‌ی خراب تریش بووه. هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، هێرشی ئێران بۆ سه‌ر ئیسڕائیل (!) هه‌موویان هۆکاری خراپ تر بوونی دۆخه‌که‌ن. ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیارنامه‌یه‌ک بۆ ئاگربڕ له سووریا ڕابگه‌یه‌نێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له کۆتایدا وتی: به زوویی سه‌ردانی ڕووسیا و ئێران ده‌که‌م، یاسای بنه‌ڕه‌تی و هه‌ڵبژاردن ده‌بێت شتێک بێت که هه‌موو لایه‌نه‌کان ڕێزی لێ‌بگرن.
شایانی باسه که ۷ ساڵ به سه‌ر شه‌ڕی ناوخۆیی سووریادا تێده‌په‌ڕێت و تاکوو ئێسته قه‌یرانه‌کانی ئه‌م وڵاته کۆتایی پێنه‌هاتووه.
Your Comment