بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلجەزیرە لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی کە چەندین هۆکار هەن کە بوونەتە هۆی هەڵە کارەساتبارەکانی ئەمریکا و سەرکەوتنەکانی ئێران لە شەڕی ئەم دواییەدا.
یەکەم: بەرپرسانی ئەمریکا لە بنەڕەتدا بە هەڵە حیسابیان بۆ ئێران کرد و بە هەڵە حوکمیان دا؛ ئێران شارستانیەتێکی دێرینی هەیە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٥ هەزار ساڵ پێش ئێستا، خاوەنی کولتوورێکی قووڵ و خۆڕاگری نەتەوەیی و شانازییەکی ڕەگداکوتاوە. حکومەتی وڵاتەکە ملکەچی قسەی ناشرین و هێرشەکانی ئەمریکا نەبووە، بە تایبەت کە ئێرانییەکان لەبیریانە کە چۆن ئەمریکا لە ساڵی ١٩٥٣ بە ڕووخاندنی حکومەتێکی هەڵبژێردراوی دیموکراسی و دانانی دەوڵەتی پۆلیس کە ٢٧ ساڵ بەردەوام بوو، دیموکراسی لەناوبرد.
دووەم: ئەمریکا پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکانی ئێرانی بە کەم لەبەرچاو گرتووە.
تاران لە ئاست ئەندازیاری و بیرکاریدا لە ئاستی جیهانیدا شتێکی هەیە بۆ وتن. بنکەی پیشەسازی بەرگری ناوخۆیی بە مووشەکی بالیستیکی پێشکەوتوو و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکردووە. گەشەسەندنی تەکنەلۆژی ئێران سەرەڕای چوار دەیە لە زیادبوونی سزاکان، دەستکەوتێکی نیشتمانی بەرچاوە.
سێیەم: تەکنەلۆژیای سەربازی بە قازانجی ئێران گۆڕاوە. تێچووی دروستکردنی مووشەکی بالیستیکی ئێرانی بە بەراورد لەگەڵ تێچووی بەرهەمهێنانی مووشەکی ڕێگری ئەمریکی زۆر کەمە.
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی دەتوانرێت بە 20 هەزار دۆلار بەرهەمبهێنرێت، هاوکات مووشەکی ڕێگریکەر بۆ سیستەمی ئاسمانی ئەمریکا 4 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت.
مووشەکی دژە کەشتی ئێرانی کە تەنها چەند سەد هەزار دۆلاری تێچووە، ئێستا هەڕەشە لە پاپۆڕەکانی ئەمریکا دەکات کە تێچووی نێوان دوو تا سێ ملیار دۆلارە.
هەروەها تۆڕی دژە دەستڕاگەیشتنی ئێران لە دەوروبەری کەنداوی فارس، بەرگرییە ئاسمانییە فرە چینەکانی، توانای تێکەڵکردنی سیستەمەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک و هێزی تاران لە گەرووی هورمز، تێچووی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران زۆر لەوە زیاتر کردووە کە واشنتۆن لە توانایدایە. بۆ هەموو ئەمانەش هێزی ئێران بۆ تۆڵەسەندنەوە لە وڵاتانی ناوچەکە زیاد بکە.
چوارەم: بڕیاردانی سیاسی ناعەقڵانی لە ئەمریکا؛ شەڕ لەگەڵ ئێران لەلایەن بازنەیەکی بچووکی هاوکارە نزیکەکانی ترەمپەوە بڕیاری لەسەردرا بەبێ ئەوەی پرۆسەیەکی فەرمی ناوخۆیی لە ئەمریکادا هەبێت. جۆ کێنت، بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لە ١٧ی ئازاردا دەستی لەکارکێشایەوە و جەختی لەوە کردەوە کە شەڕەکە بەرهەمی سیستەمێکی بڕیاردان بووە کە میکانیزمی ڕاوێژکاری تێدا نییە و ئێمە شاهیدی شەڕێکی ناپێویستین.
بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەمانە، ئەگەری دەرئەنجامی کۆتایی ئەوەیە کە پێدەچێت شەڕەکە بە گەڕانەوە بۆ شتێکی نزیک لە دۆخی ئێستا کۆتایی پێبێت، کە سێ واقیعی نوێ لەسەر زەوییە: یەکەم: ئێران بە شێوەیەکی کاریگەر گەرووی هورمز کۆنتڕۆڵ دەکات. دووەم: پێگەی ڕێگری ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو بەهێزتر دەبێت. سێیەم: بوونی سەربازی درێژخایەنی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداوی فارس بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە.
ئێران بەرژەوەندییەکی ستراتیژی درێژخایەنی هەیە لە هاوکاری لەگەڵ دراوسێکانی بەبێ ئەوەی بەشداری زنجیرەیەک شەڕ بکات.
هیچ بەرژەوەندییەکی نییە لە ئاگرکردنەوەی شەڕێک کە تازە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێناوە.
بێ گومان ترامپ هەوڵ دەدات کشانەوەی نزیک خۆی وەک سەرکەوتنێکی سەربازی و ستراتیژی گەورە نیشان بدات؛ ئەم ئیدیعایانە ڕاست نابن. واقیعەکە ئەوەیە کە ئێران زۆر لەوە پێشکەوتووترە کە واشنتۆن خەیاڵی بۆ دەکرد.
Your Comment