AP ١٣٩٦ ڕەشەمە ٢ ١١:٥٠

داڕمانی جادەی گوندێک لە سەردەشت

داڕمانی جادەی گوندێک لە سەردەشت

بە هۆی بارینە بەردەوامەکانی ئەم دواییانە و داڕمانی زەوی، یەک ملیار ڕیاڵ خەسار گەیشتووەتە جادەی گوندێک لە سەردەشت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای بارینەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی، جادەی سنووری سەردەشت بۆ ئیسلام ئاوا بە درێژایی یەکسەد مەتر داڕاما.

بەرپرسی ڕێگاوبان و گواستنەوەی جادەیی شارستانی سەردەشت وتی: بۆ کردنەوەی دووبارە و ئاسفاڵت کردنی ئەو ڕێگایە زیاتر لە ملیار ڕیاڵ پێویستە.

شارستانی سەردەشت لە باشووری ڕۆژاوای ئازەربایجانی ڕۆژاوا و سنوری ئێران و عێراق هەڵکەوتووە.

News ID 17045

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha