به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه نیوز، فالح فه‌یاز ڕایگه‌یاند که دوای شكستی داعش پێگه‌ی عێراق بۆ ئاسته مێژووییه‌که‌ی خۆی گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و له‌مباره‌وه زیادی کرد: ئێسته عێراق له دوای له‌ناو چوونی داعش له لایه‌ن وڵاتانی جیهان و ناوچه‌که‌وه ستایش ده‌کرێت.
فه‌یاز سه‌باره‌ت به حه‌شدی شه‌عبی وتی: جێبه‌جێ کردنی یاسای حه‌شدی شه‌عبی ئه‌م مافه به‌م گرووپه ده‌دات که ببێته هۆی سه‌قامگیری و ئاسایشی زیاتر بۆ عێراق.
ئه‌و جه‌ختی کرد: حه‌شدی شه‌عبی پێبه‌ند ده‌بێت که بڕیاره‌کانی ده‌وڵه‌ت و چه‌که‌کانی حه‌شد له ژێر کۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تدا ده‌بێت.
ئه‌م به‌رپرسه عێراقییه سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و وڵاتانی بیانی وتی: ئێمه له ڕێگه‌ی ناوه‌ندێکه‌وه هه‌ماهه‌نگی زۆر باش له نێوان به‌غدا و تاران و مسکۆ و ده‌میشق له ڕووی هه‌واڵگری و ئه‌منیه‌تییه‌وه هه‌یه و ئه‌م ههماههنگیانهش درێژه‌ی ده‌بێت.
بۆچوونی ئێوە