AP ١٣٩٦ ڕێبەندان ١٩ ٠٨:٣٠

پەرلەمانتارێکی عێراقی:

٤ هەزار داعشی لە هەرێمی کوردستان هەڕەشە لە دەوڵەتی عێراق دەکەن

٤ هەزار داعشی لە هەرێمی کوردستان هەڕەشە لە دەوڵەتی عێراق دەکەن

پەرلەمانتارێکی عێراقی بوونی ٤ هەزار داعشی لە هەرێمی کوردستانی بە هەڕەشەیەک بۆ سەر ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، عالیه نوسه‌یف نوێنەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای عێراق داوای لە دەوڵەت و وەزارەتی دادی عێراق کرد کە تەواو ئەو داعشیانەی کە لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستانن، بۆ زیندانی دەوڵەتی ناوەندی ڕاگوێزێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە وتەکانی بەرپرسێکی هەرێمی کوردستان لەبارەی بوونی چوار هەزار زیندانی داعشی لە زیندانەکانی هەرێم وتی: ئەو پرسە جێی سەرنجە و دەبێ وەک پەیامێک لە لایەن دەوڵەتی بارزانییەوە بۆ دەوڵەتی ناوەندی لێک بدرێتەوە.

نوسه‌یف وتیشی: ئەو هەڵوێستە هەڕەشەیەکی ئاشکرایە لە دژی دەوڵەتی ناوەندی و بەهرە وەرگرتن لەو داعشیانە بۆ دووپاتکردنەوەی سناریۆی ٢٠١٤، بە تایبەت دوای ئەوەی کە بەرپرسانی کورد هەست دەکەن پارێزگای کەرکووک و ناوچە جێ ناکۆکەکان لە لایەن دەوڵەتی ناوەندییەوە داگیرکراوە.

ڕاشیگەیاند: تۆڵەی ئەمجارەی بارزانی تۆڵەی داعشییە؛ بە تایبەت کە بەڵگەگەلی بە دەست هاتوو لە دوای شەڕ و ڕەوتی ئازادکردنەوەکان باس لە هاوکاریی نێوان بارزانی و سەرکردەکانی داعش دەکەن.

ئەو پەرلەمانتارە جەختی لەوەش کرد: دەوڵەت و وەزارەتی داد دەبێ ئەو داعشیە بەندکراوانە بۆ زیندانی دەوڵەتی ناوەندی ڕاگوێزێت و ئەگەر هەرێمی کوردستان ئەو داواکارییەی قبووڵ نەکرد؛ دەوڵەتی ناوەندی دەتوانێ لە دادگە نێودەوڵەتییەکان لە دژیان سکاڵا تۆمار بکار و بەرپرسانی هەرێم بە پەنادان بە تیرۆریستان تۆمەتبار بکات.

News ID 16759

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha