AP ١٣٩٦ بەفرانبار ٣٠ ٠٠:٠٥

یەپەگە:

تورکیا عەفرینی گولەباران کرد

تورکیا عەفرینی گولەباران کرد

وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) لە کانتۆنی عەفرین لە دەستڕێژی و گولەبارانی زەختی عەفرین لە باکووری سووریا لە لایەن سوپای تورکیاوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژهات ڕۆژ وتەبێژی یەپەگە لە کانتۆنی عەفرین وێرای راگەیاندفنی ئەو هەواڵە بە ڕۆیتێرزی ڕاگەیاند: لە دوای هەڕەشەی هێرش کردنە سەر عەفرین لە لایەن تورکیاوە، سوپای ئەو وڵاتە خەریکی گولەباران کردنی زەختی ئەو شارە کوردنشینە.

ناوبراو هەڕەشەی کرد کە کوردەکانیش وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەنەوە.

رۆژهات ڕاشیگەیاند: گولەبارانی عەفرین لە لایەن سوپای تورکیاوە لە ڕۆژی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە و تا ئەوڕۆ هەینیش بەردەوام بووە.

News Code 16188

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha