بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غوڵامحسێن موحسنی ئێژەیی لە سەد و بیست و سێهەمین کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیی خۆیدا وتی: لە حەوتەکانی ڕابردوو بۆ جارێکی دیکە شایەدی دزێوی و دەستهەبوونی ئەمریکا لە بشێوییەکانی ئەم دواییەدا بووین. ئەگەرچی ئەوان پێیان وابوو دەتوانن سواری شەپۆلی ناڕەزاییەکان بن و بەو مەبەستە هێزەکانی خۆیان ناردە نێوان خەڵکەوە.
موحسنی ئێژەیی وێرای بەرزنرخاندنی ڕۆڵی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی بۆ هێورکردنەوەی بشێوییەکان و بێزاری دەربڕینیان هەمبەر بە ئەمریکا، ڕایگەیاند: بە پێی یاسا کەسانێک کە لە بشێوییەکاندا چالاک و سەر بە دوژمنان بوونە، سزا دەدرێن. هاوکات داوا لە هێزە ئەمنییەکان کراوە کە کەسانی ئاسایی و گەنجێک کە زیانی بە سامانە گشتییەکان نەگەیاندووە، دەستگیر نەکەن.
ڕاشیگەیاند: لە دوو قۆناغدا ژمارێکی زۆری دەستگیرکراوان ئازاد کراون و بۆ ۶۲۲ کەسی دیکە کە بە پێی ڕاپۆرتی سەرەتایی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپا ئاگادار و لیدەری بشێوییەکان بوون، حوکمی دەستگیریی کاتی دەرکراوە و لەو ژمارەیەش تاقمێکیان ئازاد کراون.
ناوبراو سەبارەت بە ژمارەی دەست بە سەرکراوەکانی وڵات لە دوای بشێوییەکان وتی: تا رۆژی ڕابردوو ژمارەی گشتیی دەستگیرکراوان ۴۵۵ کەس بووە کە دوێنی و ئەمڕۆ بەشێکیان ئازاد کراون.
وتەبێژی دەزگای داد سەبارەت بە خۆکوژیی سینا قەنبەری، وتیشی: ئەو کەسە پەیوەندی بە بشێوییەکان نەبووە، بەڵکوو کەسێکی گیرۆدەی مادە هۆشبەرەکان بووە.
ئێژەیی ئاماژەی بەوەش دا: سەرجەم ٢٥ کەس لە بشێوییەکان سەرشەقام بە چەکگەلێک کوژراون، کە لە لایەن هێزی سەربازییەوە هیچکات کەڵکیان لێ وەرنەگیراوە.
سەبارەت بە دەستگیریی کەسانی بیانی وتیشی: تەنیا کەسێکی دووهاووڵاتی لە کاتی وێنەگرتندا گیراوە.
Your Comment