شازادەی تاریکی لە ڕاوکردنی بێن لادن تا تیرۆری موغنیە و بشێوییەکانی ئێران

بە ڕوون کردنەوەی ڕەهەندی زیاتری بشێوییەکانی ئەم دواییە، بەرپرسانی ئێرانی مووساد و سیایان وەک هۆکارانی پلان داڕشتن و بەڕێوەبەری ئەو بشێویانە زانی و لەم ناوەدا کەسێک بە ناوی "مایکڵ دی ئاندریا" ناوی لێ‌دەبرێت.

ئاژانسی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی؛ پێداگریی بەرپرسانی ئەمریکایی لە پاڵپشتی کردنی بشێوییەکانی ئێران و کێشانی ئەو پرسە بۆ ناوی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، نیشان دەدا کە ئەو وڵاتە لە پشت پەردەی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکەمان بووە و هەر لەو پەیوەندییە " محەمەد جەعفەر مونتەزری" دادستێنی گشتیی ئێران رۆژی ١٤ی بەفرانبار لە کاردانەوە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران وتی: "سیا و مووساد بنچینەی بشێوییەکانی ئەم دواییەن. پلانی ڕووخاندنی ئێران لە لایەن ڕێکخراوی هەواڵگری سیخۆریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (سیا) و ئیسرائیل و بە تێچووی عەرەبستانی سعوودی داڕێژراوە. داڕێژەری سەرەکی ئەو پڕۆژەیە کەسێکی ئەمریکی بە ناوی "مایک دی ئاندریا" بەرپرسی پێشووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ڕێکخراوی سیای ئەمریکایە.

کۆدەکانی تیلەرسۆن و نیۆیۆرک تایمز

ناوی دی ئاندریا سەبارەت بە که‌یسی ئێران بۆ یەکەم جار لە لایەن رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزه‌وه‌ ئاشکرا بوو. لە مانگی ژوئەنی ساڵی ڕابردوو رێکس تیلەرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتبووی کە سیاسەتی دەوڵەتی ئەو وڵاتە هەمبەر بە ئێران "گواستنەوەی ئاشتیخوازانەی" دەسەڵاتە و چەند رۆژ پێش ئەو وتەیەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، نیۆیۆرک تایمز لە وتارێکدا ڕایگەیاند کە "پرسی جێبەجێ کردنی ڕوانگەکانی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە ئێران لە ڕێکخراوی هەواڵگری ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خراوەتە ئەستۆی کەسێک بە ناوی مایکڵ دی ئاندریا".

دی ئاندریا لە ڕێکخراوی سیا بە "شازادەی تاریکی" ناسراوە. هەڵبەت ئەو پاش ئەوەی کە بۆ گەیشتن بە ئارەزووەکانی خۆی بە درۆ ئایینی ئیسلامی قبووڵ کرد، لەو کاته‌وه‌ بە "ئایەتوڵڵا مایک"یش ناوی لێ دەبەن.

شازادەی تاریکی کێیە؟

لە ڕێکەوتی ۲ی ژوئەنی ۲۰۱۷دا نیۆیۆرک تایمز بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک نووسی: مایکڵ دی ئاندریا وەک سەرۆکی میزی ئێران لە ڕێکخراوی سیا ناسراوە. ناوبراو بەر لەوە بەڕێوەبەریی ناوەندی دژە تیرۆری سی ئای ئەی (ڕێکخراوی سیا)ی لە ساڵەکانی ۲٠٠٠دا لە ئەستۆ بووە.

بە ڕاپۆرتی رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز، ناوبراو لەو کاتەدا ئۆپەراسیۆنی پشکنین و پێوشوێن گرتنی ئۆسامە بێن لادن، بنیاتنەر و سەرکردەی پێشووی گرووپی تیرۆریستیی ئەلقاعیدەی لە ئەستۆ بوو. هەروەها پێشخستنی پلانی کوشتن ئامانجدارەکان بە فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ڕیکخراوی سیا لە ئەستۆی مایکڵ دی ئاندریا بووە. جێبەجێ کردنی ئەو پلانانە بووە هۆی کوژرانی هەزاران کەسی گومان لێکراوی ئەندامی گرووپە تیرۆریستییەکان.

لەو ڕاپۆرتەدا هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە ئەگەری ئەوە هەیە کە مایکڵ پێمپێئۆ سەرۆکی سی ئای ئەی لە گەڵ مایکڵ دی ئاندریا زانیاریی ورد و گرینگیان سەبارەت بەوەی کە دەوڵەتی ئێران ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی ناڤۆکیان ڕەچاو کردبێت یان نا بە دەستەوەیە.

بە گوێرەی نیۆیۆرک تایمز، دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە دیاری کردنی دی ئاندریا هەڵوێستی تەواو داخراوەی دەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی هەمبەر بە ئێران، زیاتر لە جاران نمایش داوە.

سەبارەت بە ڕوانگەی خود دی ئاندریا هەمبەر بە ئێران زانیارییەکی زۆر بە دەستەوە نییە. مایکڵ دی ئاندریا لە ڤێرجینیای باکووری گەورە بووە و پەیوەندییەکانی لە گەڵ سیا بۆ دوو بەرەی پێشتری دەگەڕیتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکانی بەردەست، مایکڵ دی ئاندریا پاش زەماوەند لە گەڵ ژنێکی موسڵمان، بە "ئایەتوڵڵا مایک" ناوبانگی دەرکرد. ناوبراو هاوسەری خۆی لە یەکێک لە ڕاسپێردراە دەرەکییەکانی سیادا بینی و بۆ زەماوەند لە گەڵیدا ڕوو لە ئایینی ئیسلام ناوە و بۆتە موسڵمان، ئەگەرچی هەندێک لایان وایە کە ناوبراو هیچ پابەندی ئەو ئایینە نییە.

بە وتەی کارمەندانی هەواڵگریی پێشوو و ئێستای سیا، ڕەنگە هەڵبژاردنی "مایکڵ دی ئاندریا" یەکەمین هەنگاوی گرینگی دەوڵەتی ترامپ بۆ جێبەجێ کردنی هەڵوێستی سیاسیی ڕق‌ئەستوورانەی دژ بە ئێران بێت.

هەڵبژاردنی دی ئاندریا یەکێکە لەو کۆمەڵە داپڕانەی کە سیا لە سەردەمی سەرۆکایەتی مایک پێمپێئۆ، کۆماریخوازی کۆنسێرڤات و ئەندامی پێشووی کۆنگرەدا ئەنجامی داوە و لە خۆیدا سەلمێنەری هەڵوێستی تووڕەتر و ڕق‌ئەستوورانەتری سیا لە ئۆپەراسیۆنە نهێنییەکانیەتی. مایک پێمپێئۆ لە کۆنگریسی ئەمریکادا یەکێک لە دژبەرانی توندی ڕێککوتنی ناڤۆکی ئێران بوو.

نووسەری وتارەکەی نیۆیۆرک تایمز باس لەوەش دەکات: "بە بڕوای سەرۆکی سیا، مایکڵ دی ئاندریا کەسێکە کە تەواو گیرۆدەی کارەکەیەتی و زۆر بە باشی ڕۆڵی پشکێنەری لەبارەی ئێرانی لە سیادا گرتۆتە ئەستۆ".

پێشینەی مایک لە سیادا

مایکڵ دی ئاندریا خاوەن ناوەبانگ و پێشینەیەکی تایبەتییە لە سیادا، ڕەنگە هیچکام لە کارمەندانی سیا ئەوەندەی ئەو لە لاوازکردنی ئەلقاعیدەدا ڕۆڵیان نەبووبێت. ناوبراو کاتێک ڕواکرانی ئۆسامە بێن لادێنی جاوەدێری دەکرد و بەرپرسی پلانی هێرشەکانی ئەمریکا بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان بوو، بە "شازادەی تاریکی" ناوبانگی دەرکرد. سیا ئۆپەراسیۆنی هێرش بە فرۆکەی بێ فرۆکەوانی لە ژێر فەرمانی دی ئاندرای بۆ سەر یەمەن پەرە پێ‌دا و زۆربەی کارگێڕانی سیا ئەو بە هۆکاری سەرەکیی لاوازکردن و وەستاندنی ئەلقاعیده دەناسن.

جگە لەوە، فەرمانبەرانی ژێر دەستی دی ئاندریا ڕۆڵێکی بنەماییان هەبووە لە شەهید کردنی "عیماد موغنییە" لە فەرماندەکانی باڵای حزبوڵڵای لوبنان لە فێوریەی ٢٠٠٨ی زایینی. ڕێکخراوی سیا بە هاوکاریی ئیسرائیلییەکان "موغنییە"یان بە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە دیمەشقدا شەهید کرد.

تایبەتمەندییە کەسێنییەکانی مایک

دی ئاندریا جگەرەکێشێکی لێهاتووە. ئەو لە سیادا هەر بەو زەندەیەی کە بۆ زیرەکی لە ئۆپەراسیۆنەکانی بە ناوبانگە، بۆ تووڕەیی و ڕوو ناخۆشیش ناسراوەیە. ئەوانەی لە گەڵیدا کار دەکەن بۆ ناساندنی ئاکار و خووخدەی ئەو بەردەوام لە دەستەواژەی "تووڕە و تەوسن" کەڵک دەبەن و زۆربەی فەرمانبەرانی سیا ئامادە نەبوونە کاری لە گەڵدا بکەن.

ڕێکخراوی سیا هەمبەر بە وتارەکەی نیۆیۆرک تایمز هیچ کاردانەوەیەکی لە خۆ نیشان نەداوە، چونکە ڕێکخراوی هەواڵگریی ناوەندی ئەمریکا هیچکات سەبارەت بە شوناس و کاری هێزە نهێنییەکانی خۆی نادوێت. ئەوانەش کە باسی دی ئاندریایان کردووە، تەنیا بە مەرجی نەناسراوبوون ئامادەی گفتوگۆ لە گەڵ ئەو رۆژنامە بوون.

News Code 15879

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =