براوەکانی دووهەمین خولی دووساڵانەی خۆشنووسیی کوردی ڕاگەیەندران

لە شاری سنە و بە بەشداری جێگری وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئێران و هونەرمەندانی کورد براوەکانی دووهەمین خولی دووساڵانەی خۆشنووسیی کوردی ڕاگەیەندران.

بەڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، لە شاری سنە و بە بەشداری جێگری وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئێران و هونەرمەندانی کورد براوەکانی دووهەمین خولی دووساڵانەی خۆشنووسی کوردی کە بە یادی هونەرمەندی خۆشنووسی کورد مەلا حسەن حەزین بەڕێوە چوو، ڕاگەیەندرا. 

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ڕێوڕەسمە لە هۆڵی گشتی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی شاری سنە بەڕێوە چوو.

بە پێی هەڵبژاردنی داوەرەکانی دووهەمین خولی دووساڵانەی خۆشنووسی کوردی لە بەشی نەستەعلیق ئەم کەسانە بوونە یەکەم تاکوو حەوتم:

یادگار خەیام، عەلی خەیری، پەیمان سادات نژاد، مستەفا عابدینی، عەسگر محەمەدی تەبار، عەلیرەزا موتەلبی، سەید حەیدر موسەوی.

هەروەها لە بەشی نەستەعلیق لەم کەسانە ڕێز گیرا: 

ئەحمەد ئەحمەدی، مورتەزا جەعفەری، هادی سەید خوانی، محەمەد جەواد شکوهی فەر و ئەسغەر محەمەدی .

لە بەشی شکستە نەستەعلیق ئەم کەسانە بوونە یەکەم تاکوو پێنجەم:

تەیبه ئەرزەندەریانی، بەهادۆر پێگاه، مەحموود رەحیمی، حافز ڕەنجبەر  و فەردین وەلی زاده.

هەروەها لە بەشی شکستە نەستەعلیق لەم کەسانە ڕێز گیرا: 

محەمد ئەندرەز دەیری، غوڵامعەلی گۆڕان، خەسرو مودیری و شەمسەدین مورادی.

لێژنەی داوەری دووساڵانەی خۆشنووسی کوردی لە خۆشنووسی نوێ هیچ کەسی شایانی براوەی ئەم بەشە نەناسی و تەنیا لەم چەند کەسە ڕێزی گرت:  عەلی گەنجی، جەعفەر مەروی و حسەین ئەنجومەن.

غوڵامحسەین ئەمیرخانی، عەلی شیرازی، ئەمیر ئەحمەد فەلسەفی و حسەن ئەنجومەن داوەری بەشی نەستەعلیق و موجتبا مەلەک زاده و عەینەدین سادق زاده، داوەری بەشی شکسته نەستەعلیق و عەلی شیرازی، عەینەدین سادق زاده و سابر میکائیلی کاری داوەری بەشی نوێی دووهەمین دووساڵانەی خۆشنووسی کوردیان لە ئەستۆ بوو.

News Code 15618

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =