به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی نۆجه‌با، قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق سه‌ردانی ناوه‌ندی به‌ره‌ی خۆڕاگری ئیسلامی نۆجه‌با له به‌غدای کرد و له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌کره‌م که‌عبی دیداری کرد.
هه‌ر دوو لا له‌م دیداره سه‌باره‌ت به که‌یسی ئه‌منیه‌تی عێراق و ڕووداوه‌کانی داهاتوو گفتوگۆیان کرد.
سه‌رۆکی به‌ره‌ی خۆڕاگری نۆجه‌با له‌م دیداره دڵنیایی به وه‌زیری ناوخۆی عێراق دا که ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت دڵنیا بێت له پشتیوانی هێزه‌کانی به‌ره‌ی خۆڕاگری له شه‌ڕی دژی تیرۆریسته‌کان.
شێخ ئه‌کره‌م که‌عبی سپاسی وه‌زاره‌تی ناوخۆی کرد که له دوای دابین کردنی ئه‌منیه‌ت بۆ عێراقه و وتی: ده‌بێت به ته‌واوی هه‌موو ناوچه‌کانی عیراق له پاشماوه‌کانی داعش خاوێن بکرێته‌وه.
هه‌روه‌ها لای خۆیه‌وه وه‌زیری ناوخۆی عێراق سپاسی هێزه‌کانی به‌ره‌ی خۆڕاگری کرد که ڕۆڵی گرنگیان له به‌رگری کردن له نیتمان و ۆیرۆزییهکاندا بووه و به‌شداری شه‌ڕی دژ به داعشیان کردووه.
Your Comment