بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی سعوودی الشرق الأوسط، بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی ڕایگەیاند کە تیرۆرسیتەکانی داعش بەرپرسایەتی هێرش بۆ سەر فازڵ سەبعاوی سەرۆکی پۆلیسی ناوچەی شەریعە و تیرۆری شێخی عەشیرەتی جەحیشات و یەکێک لە ڕێبەرانی حەشدی عەشایری لە عێراقیان لە ئەستۆ گرتووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بە پێی ڕاگەیاندنی تیرۆریستەکانی داعش، سەبعاوی لە گەڵ پێنج کەس لە هاوڕێکانی لە هێرشی چەکداری بۆ سەر باشووری کەرکووک کوژرابوو.
ئەو ڕژنامە سعوودیە هەروەها ڕایگەیاندووە کە بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە ئەمنییەکان، تیرۆریستەکانی داعش بە دەرکردنی بەیانییەیەک لە گەڕانەوەی لەناکاوی ئەبووبەکر بەغدادی بۆ عێراق هەواڵی داوە.
Your Comment