به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌همه‌ن مورادنیا ڕایگه‌یاند: ئێمه هه‌موو جۆره ئامادهییەکمان هه‌یه که هاوکاری هه‌موو جۆره سه‌رمایه‌دانه‌رییه‌کی به‌شی تایبه‌ت له کوردستاندا بکه‌ین و ئه‌م دەفرایەتیەش له‌م پارێزگایه‌دا له هه‌موو به‌شه‌کان هه‌یه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به سنه وتی: ده‌بێت پلانی زۆر باشمان بۆ په‌ره‌دان شاریگهری سنه هه‌بێت، سنه به‌ڕاستی شارێکی دڵکه‌ش و جوانه و به‌شی حکومی ده‌بێت له‌مڕوه‌وه هه‌موو هه‌نگاوه پێویسته‌کان هه‌ڵبگرێت.
مورادنیا ئاماژه‌ی به بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ شاری سنه کرد و وتی: نزیک به ۲۶ ملیار تمه‌ن بودجه‌ی تایبه‌ت به سنه دابین کراوه که له‌م بڕه پاره‌یه ۱۳ ملیار تمه‌نی بۆ ته‌واو کردنی بلواری کوردستان دابین ده‌کرێت. به‌م بڕه پاره‌یه پێش بینی ده‌که‌ین تاکوو هاوینی ئه‌مساڵ ئه‌م پڕۆژه‌یه ته‌واو بێت و ترافیکی شاری سنه که‌م ببێته‌وه.
ئه‌و هه‌روه‌ها زیادی کرد: ناوچه‌ی نایسه‌ر که یه‌کێکه له شه‌قامه قهراخییهکانی شاری سنه و هه‌ژار نشینه، نزیک به ۷۰ هه‌زار دانیشتووی هه‌یه. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ۱۰ ملیار ته‌مه‌ن بودجه‌ی تایبه‌تیش بۆ نایسه‌ر دابین کراوه تاکوو سه‌رفی قیره‌تاو کردنی جاده‌کان و دروست کردنی بینای په‌روه‌رده له‌م ناوچه‌یه‌دا ببێت.
Your Comment